توركیا و سووریا له دژی قه‌واره‌ی رۆژئاوای كوردستان یه‌كده‌گرن
لە چەند مانگی داھاتوودا توركیا و سووریا دانوستانی راستەوخۆ دەستپێدەكەن
K24- هه‌ولێر:
دوای لووتكەی سێ قۆڵی رووسیا و توركیا و ئێران لەبارەی سووریا، چاودێران پێیان وایە رووسیا و ئێران ئیدی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی سووریا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنن و لە چەند مانگی داھاتووشدا، توركیا و سووریا دانوستانی راستەوخۆ دەستپێدەكەن و دواتریش بەیەكەوە دژ بە قەوارەی رۆژئاوای كوردستان دەوەستنەوە.
ده‌نیز ئاڵتنسۆی، چاودێری سیاسی له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت: "له سووریا قه‌واره‌یه‌ك به ناوی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت بوونی هه‌یه و نوێنه‌ریان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌یه، بۆیه دانوستانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نییه، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌م له نزیكترین كاتدا توركیا و سووریا ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌دا میدحه‌ت ئیشق، پسپۆڕی بواری ئه‌منی جه‌خت ده‌كاته‌وه، رووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێ ئیتر ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ده‌ست به دانوستان بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له دیداره‌كانی ئه‌ستانه‌دا بكه‌ن. له ئاماژه‌كانیش دیاره، كه له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ردوو لا ده‌ست به دانوستانی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئه‌منی جه‌ختی ده‌كاته‌وه: بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، توركیا و سووریا له دژی قه‌واره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌چنه ناو گفتوگۆ و دانوستانه‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ی 2 تا 3 مانگی داهاتوودا ئه‌و گفتوگۆیان له ئاستی باڵا ده‌ستپێبكه‌ن، و سه‌ره‌تاش له پرسی ئیدلبه‌وه ده‌چنه ناو بابه‌ته‌كه.
H.B