شەرابی فەرەنسا هەناردەی 110 وڵات دەکرێت
ساڵانە بڕێکی زۆری شەراب لە فەرەنسا بەرهەمدێت
K24 - ھەولێر
سه‌دان ساڵه فەرەنسا به ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب له جیهاندا ناوزه‌ند كراوه و ساڵانه بڕێكی زۆری شه‌راب به‌رهه‌مده‌هێنت و زۆرینەی بەرهەمەکانیشی ساڵانه هەناردەی 110 وڵاتی جیهانی دەكرێت.
فه‌ره‌نسا كه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مهێنه‌ری شه‌راب له جیهاندا ناسراوه، له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و خواردنه كحوله‌یه‌ش كه‌وتووه‌ته هه‌رێمی بۆژۆله‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسایه. ئه‌م ناوچه‌یه به گشتی به به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب به ناوبانگه و ده‌یان ساڵه كه دانیشتوانی سه‌رقاڵی چاندنی ترێ و به‌رهه‌مهێنانی شه‌رابن.
ژان پوڵ سیڤیاریك، به‌رهه‌مهێنه‌ری شه‌رابە ئەو دەڵێ: "بازاڕی شه‌رابی بۆژۆله‌ی فه‌ره‌نسا، یه‌كێكه له گرنگترین بازاڕه‌كانی شه‌رابی جیهان، هاوكات هه‌نارده‌كارێكی سه‌ره‌كی شه‌رابه بۆ وڵاتانی وه‌كو، ئه‌موریكا، وڵاتانی باكوور و رۆژئاوای ئه‌وروپا".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و كارگه‌یه‌ی شه‌رابه، له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ 310 به‌رهه‌مهێنه‌ری شه‌راب رۆژانه كار ده‌كه‌ن و له توانایاندا هه‌یه كه ته‌نیا له ماوه‌ی سێ رۆژدا، شه‌رابی نوێ به‌رهه‌مبهێنن، ئه‌م كارگه‌یه له توانایدا هه‌یه كه ساڵانه بۆ 110 وڵاتی جیهان شه‌راب هه‌نارده بكات، كه زۆربه‌یان له ئه‌مەریكا، ئه‌وروپان.
كلێر جاسلی، یەكێكە لە فرۆشیارانی شەراب ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ئه‌گه‌ر بته‌وێت وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشیارێكی شه‌راب، داهاتێكی باشت هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێ شه‌رابه‌كان به نرخێكی هه‌رزان نه‌فرۆشیت، به نرخێكی گونجاو بۆ كڕیارانی به‌رده‌ست بخه‌یت، كڕیارێكی زۆریشمان هه‌یه كه ئاماده‌ن پاره‌ی زۆر خه‌رج بكه‌ن بۆ كرینی شه‌رابێكی باش".
سه‌پاندنی باجه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر شه‌رابی فه‌ره‌نسا و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ و هاوكات نه‌مانی چین وه‌كو كڕیارێكی سه‌ره‌كی بۆ شه‌رابی فه‌ره‌نسا و هاورده‌كردنی شه‌راب له چیلی و ئه‌رژه‌نتین، بووه‌ته هۆكاری لاواز بوونی بازاڕی شه‌رابی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مهێنه‌ری شه‌رابی فه‌ره‌نسا هێشتاش كڕیاری تایبه‌تی خۆی له هه‌موو جیهاندا هه‌یه.
ھ.م