ماجد ده‌باغ
نووسەر
هاتن و نه‌هاتنى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك یه‌ك وایه!
ترسمان له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵى سفر، چونكه كاره‌كه پڕیه‌تى له ترس و دڵه‌راوكێ
به‌قه‌د به‌تاسه‌وه‌بوونمان بۆ چركه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێ، ترسیشمان له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵى سفر، چونكه كاره‌كه پڕیه‌تى له ترس دڵه‌راوكێ، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى به كۆتاهاتنى واده‌ى راگه‌یاندنى ناوى سه‌رۆك وه‌زیرانى خاوه‌ن شكۆ، كه تا ئێستا له‌هه‌گبه‌ى قه‌واره گه‌وره‌كانه، خۆزگه‌خوازم هه‌ردوو قه‌واره گه‌وره‌كه (سائیرون و فه‌تح) لیستێك به ناوى زیاتر له یه‌ك كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن، با ده ناو بێت، بیخه‌نه به‌رچاوى بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه، تا رابردووى كاندیدكراوه‌كه، پێشبڕكێ له‌سه‌ر باشترینیان بكات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌و چركه‌یه، ناوى كاندیدێك نه‌خراوه‌ته ڕوو، ته‌نیا له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ندێ ناو ده‌برێن.
ئایا ئه‌و ره‌وشه، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه سه‌ركرده‌ى حزبه ته‌قلیدی و مه‌زهه‌بییه‌كان خۆیان وه‌ك وه‌سیتكار به‌سه‌ر عێراقییه‌كانه‌وه فه‌رز كردووه و پێیان وایه ته‌نیا ئه‌ندامانى خانه‌واده سیاسییه‌كان له كه‌سانى دیكه شایسته‌ترو له‌بارترن بۆ ئه‌م پۆسته.
به بۆچوونى من، عێراق نیشتمانێكى ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كه‌سانى لێهاتوو و پسپۆڕ له هه‌موو بوارێكدا، هه‌زاران كه‌سى شاره‌زاو لێهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات هه‌ن، به‌ڵام چاوى سیاسییه‌كان تووشى خێڵییه‌كى هه‌میشه‌یى بووه‌و ناتوانێت له‌به‌رده‌مى خۆیان به‌ولاوه زیاتر ببینن. یا پێده‌چێت سیاسییه‌كان له خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ گه‌ل، ئه‌و په‌نده میلییه په‌یڕه‌و بكه‌ن (دوور به.. خۆشه‌ویستر ده‌بیت)، یا ته‌نیا به رێكه‌وت ئه‌وان هه‌ڵبژێردران، یا به سوودفه ناویان كه‌وته به‌رده‌م چاوى گه‌ل؟ كه نه‌ك ته‌نیا له ئیداره‌كردنى ده‌وڵه‌ت شكستیان هێنا به‌ڵكو قه‌یرانى زۆریشیان بۆ ناوخۆ دروست كرد.
پێموایه دانایی و ژیرییه ئه‌گه‌ر (بازنه‌ى پاڵاوتن) به‌رفراوانتر بكرێت، بۆ سه‌یر كردنى كارامه‌یى ئه‌و عێراقییانه‌ى چ له نێوخۆ چ له ده‌ره‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوور له كه‌سانى سه‌ر به خانه‌واده‌ى حزب و ره‌وته ئایینییه سیاسییه‌كان، كه هه‌ر له ساڵى 2003ه‌وه تا به ئه‌مڕۆمان ده‌گات وڵات به‌رێوه ده‌به‌ن، نه‌ك پێشكه‌ش كردنى چه‌ند ناوێكى نوێ بۆ به‌رێوه‌بردنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، تا ته‌نیا سیما‌و رووخسارى لیسته‌كه‌یان پێ رازاوه‌تر بكه‌ن، گوایه گۆڕانكارییان كردووه.
بۆ هه‌ر پۆستێكى حكومه‌ت به به‌رزترین ئاستیشیه‌وه، كه‌سانى شایسته هه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره كه‌سانه نابینرێن، هۆكه‌شى كاریگه‌رى سیاسه‌تى به‌شبه‌شێنه‌و هۆزگه‌رى و حزبییه، كه خاوه‌ن میراتێكى كه‌ڵه‌كه‌بوون له دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى پسپۆر‌و شاره‌زا، به‌ڵام میكانیزمێك هه‌ر ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و كه‌سانه بۆ به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو راى گشتى.
به‌هه‌ر حاڵ، سیناریۆى پێدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و روون نییه. به راى ساده‌و ساكارى من له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وڵات له ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ، سه‌رۆك وه‌زیران بێت یا نه‌یه‌ت شتێ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، چونكه كێشه‌كه له خودى سه‌رۆك وه‌زیراندا نییه جا شاره‌زایى و لێهاتووییه‌كه‌ى له به‌ڕێوه‌بردن هه‌ر چه‌ندێك بێت، به‌ڵكو كێشه راسته‌قینه‌كه له كاره‌ساتبارى (ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته)، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ده‌زگاو پاشكۆكانى، ته‌نیا لافیته‌یه‌ك بن و بوون و نه‌بوونیان وه‌ك یه‌ك وا بێت، باشترین به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه وڵات خاوه‌ن هه‌موو شتێكه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌ى خاوه‌ن هیچ نییه!