پرۆژەیەکی گەشتیاریی و ستراتیژی لە کەلار جێبەجێدەکرێت
زانیاری لەبارەی پرۆژەکە ئاشکرا دەکرێت
K24 – گەرمیان:
سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی گەشتیاریی و بازرگانییە بۆ سەر ڕووباری سیروان، بە جووت سایدكردنی شەقامەكە و كردنەوەی پاركێكيش لەپێناو سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران.
ئەم پڕۆژەیە لە دوو بەش پێك دێت، بەشی یەكەمی بە درێژایی 450 مەتر كە نزیكەی 40%ـی تەواوبووە، پڕۆژەكەش خۆی لە شۆستە و شەقام و رووناكی دەبینێتەوە.
بەشی دووەمیشی لە ئێستادا لە سەوزایی و باخچەیەک پێك دێت و لە ئایندەدا هۆتێل و مۆتێل و رێستۆرانتی بۆ زیاد دەكرێت.
ئەکرەم سهڵاح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەبارەی پڕۆژەکە بە کوردستان24ی گووت، پڕۆژەکە گرنگ و ستراتیژییە لای ئێمە، قۆناغی یەکەمی دەستی پێکردووە، بەربەستەکانی پڕۆژەکەمان نەهێشتووە و ئاوەڕۆی پڕۆژەکە تەواو بووە.
کەلار بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی نیوان ههرێمی کوردستان و ئێران و عێراق ھەرئەوەش وای کردووە بەراورد بەناوچەکانی دیکەی ههرێم بهردهوام گهشهی دانشتووان زیادبوون بێت.
شارەزایانی ئابووریش ھۆکاری گەشەی ئابووری و مرۆیی شارۆچكەکە بۆ ھەڵکەوتە جوگرافیەکەی دەگەڕێننەوە.
H.J