د. كارزان شێخ موحسین
نووسەر
تا ئێستا چى کراوە بۆ چارەسەری کۆرۆنا؟
كاریگەرترین چارەسەرەكانی كۆرۆنا ئەمانەن، بەڵام هێشتا چارەسەری بنەڕەتی و زانستی دژی كۆرۆنا نییە
بژارده‌كانی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ری كۆڤید-19 له ئێستادا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده له هه‌موو جیهان. هه‌ندێك به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌رمانێك كاریگه‌ریی باشیان هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان و نه‌هێشتنی تووشبوونی زیاتری خانه‌كان به ڤایرۆسه‌كه له‌ناو له‌شی نه‌خۆش.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی كراون تا ئێستا هه‌مووی هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌یی بووه، توێژینه‌وه‌یه‌كی پوخت و زانستی نه‌بووه. به واتایه‌كی دیكه هیچ له‌و هه‌وڵ و لێكۆڵینه‌وانه، بنه‌مایه‌كی زانستی پوختی توێژینه‌وه‌ییان نه‌بووه، چونكه هیچ ده‌رمانێك و چاره‌سه‌رییه‌ك متمانه‌ی پێ‌نادرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیراسه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كۆنتڕۆڵكراو ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌مه‌ش به واتای نموونه‌ی توێژینه‌وه‌یی هه‌ڕه‌مه‌كی بێت و زۆر بێت، به شێوازێك كه قه‌باره‌ی نموونه‌كه كۆی كۆمه‌ڵگه نیشان بدات، قه‌باره‌یه‌ك له رووی زانستی ستاتی و ئامارزانیدا، نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك بكات، نه‌ك 20 نه‌خۆش و 40 نه‌خۆش. یان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شارێك له وڵاتێك، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش پێویستی به چه‌ندین مانگ هه‌یه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند بژارده‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی سارس 2ن، كه ئێستا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه تاقیده‌كرێنه‌وه (سه‌رنج بده ئێمه ده‌ڵێین كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه):
ریمدیسیڤێر Remdisiver
ئه‌م دژه ڤایرۆسه ده‌رمانێكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیبۆلا به‌كارهاتووه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ده‌رمانه زۆر كاریگه‌ره دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتێك له‌گه‌ڵ كلۆرۆكوین Chloroquine له تاقیگه‌دا به‌كارهاتووه (In Vitro)، له ده‌ره‌وه‌ی له‌شی زیندوو، واتا له‌سه‌ر خانه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ده‌ستكرد له تاقیگه‌دا.
ئه‌م چاره‌سه‌ره تاوه‌كو ئێستا به گشتی بۆ نه‌خۆش به‌كارنه‌هاتووه، به‌ڵام وه‌كو تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشێكی چینی و نه‌خۆشێكی ئه‌مه‌ریكی به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئیتاڵیاش به‌مدواییانه به‌كاریهێناوه، ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر یه‌كێك له ئه‌نزیمه‌كانی ڤایرۆس كارده‌كات كه یارمه‌تی زۆربوونی ده‌دات، پێی ده‌ڵێن RNA Polymerase، به‌ڵام به‌كارهێنانه ئه‌و ده‌رمانه تا ئێستا له‌ژێر دیبه‌یت و پرسیاره و متمانه‌ی پێ نه‌به‌خشراوه، چونكه پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له‌ناو له‌شی زیندوو، بۆ نموونه مشكی تاقیگه.
كلۆرۆكوین Chloroquine
ئه‌م ده‌رمانه له دژی نه‌خۆشی مه‌لاریا كه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه له رێگه‌ی مشه‌خۆرێكه‌وه درووست ده‌بێت، له 70 ساڵی رابردوو به‌كارهاتووه، هه‌ندێك له پزیشكانیش بۆ نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری خۆی Autoimmune disease، وه‌كو رۆماتیزم به‌كاریان هێناوه.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م ده‌رمانه كاریگه‌ریی هه‌یه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو لووله‌كی تاقیگه‌ییدا، هه‌روه‌ها چه‌ند توێژه‌رێكی چینی بۆیان ده‌ركه‌وتووه به به‌كارهێنانه‌ی شانه‌ی زیندوو ژماره و پێوانی ڤایرۆسه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه. له نامه‌یه‌كدا كه چه‌ند زانایه‌ك له گۆڤاری Nature له 18ی ئادار بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئارگیومێنی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین كاریگه‌رییه‌كی باشتری ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌ریی لاوه‌كی ئه‌م ده‌رمانه كه‌متره له كلۆرۆكوین به ته‌نها.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند زانایه‌كی فه‌ره‌نسی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و ئه‌زیترۆمایسین كه ده‌رمانێكی دژه به‌كتریایه به تێكه‌ڵی بۆ 32 نه‌خۆش به‌كارهێناوه و دوای 5 رۆژ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌دات. هه‌رچه‌نده ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستییه، به‌ڵام دیراسه‌یه‌كی گشتی نییه و جێگه‌ی پرسیاره، به‌م دواییانه و به شێوازێكی ناپرۆفیشناڵانه له كوردستان بۆ پرۆپاگه‌نده به‌كارهێنرا.
ئێستا ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌م بابه‌ته و تا ئێستا متمانه‌ی به به‌كارهێنانی ئه‌و 2 ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشی كۆڤید-19 نه‌داوه.
ئه‌پیرۆن APN01
له ده‌سپێكی ساڵی 2000، زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ڤایرۆسی سارس1 جۆره وه‌رگرێك به‌كارده‌هێنێت بۆ چوونه ناو خانه‌كانی مرۆڤ، كه پێی ده‌ڵێن ACE2. دواتر بينرا كه ڤایرۆسی سارس2 به هه‌مان شێوه هه‌مان وه‌رگر به‌كارده‌هێنێت، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستیدا كه زاناكانی كه‌نه‌دا و نه‌مسا و چین به‌شدارن، 24 نه‌خۆش ئه‌و ده‌رمانه‌ی پێدراوه كه بۆ رێگریكردن له ڤایرۆسه‌كه به‌خۆگرتن و پێوه‌نووسان له خانه‌كانی سییه‌كان، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌ون.
پلازمای چاره‌سه‌ركراوان
ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا له 24ی ئادار رایگه‌یاند، ده‌كرێت پلازمای كه‌سانی چاره‌سه‌ركراو له نه‌خۆشی كۆڤید-19 به‌كاربێت، به‌ڵام ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان له‌سه‌ره، ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رییه كه پلازمای كه‌سی چاكبووه‌وه به‌كاردێت بۆ نه‌خۆشه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س چاكبوو دژه‌ته‌نی بۆ ڤایرۆسه‌كه درووستكردووه.
ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه بۆ ساڵانی 1918 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزا له جیهاندا به‌كارهاتووه.
*به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین – هه‌ولێر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زانكۆ.
سه‌رچاوه‌كان:
Clark D Russell, Jonathan E Millar, J Kenneth Baillie. Clinical evidence does not support corticosteroid treatment for 2019-nCoV lung injury. The Lancet, 2020 DOI: 10.1016/S0140-6736(20)30317-2
https://www.mja.com.au/system/files/2020-03/mja20.00210_preprint.pdf
https://www.nature.com/articles/s41422-020-0282-0
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/32056407/
https://www.nature.com/articles/s41422-020-0282-0
http://rs.yiigle.com/yufabiao/1182323.htm
https://www.thelancet.com/journals/laninf/article/PIIS1473-3099(20)30141-9/fulltext#%20
https://www.nature.com/articles/s41421-020-0156-0
https://stm.sciencemag.org/content/9/396/eaal3653