د. كارزان شێخ موحسین
نووسەر
چۆن مامەڵە لەگەڵ مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین؟
"پێویسته ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت رابسپێردرێت به شووشتن و نوێژكردن و بە خاكسپاردنی مردووەكان"
پرسیارێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مردووه‌كان له كات و ساتی ئاوا دا و به تایبه‌تی ئه‌و مردووانه‌ی به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مرن.
له راستیدا پێش ئه‌وه‌ی باسی بابه‌ته‌كه بكه‌ین، ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه:
- په‌رله‌مان بۆچی دانه‌نیشت و بانگهێشتی چه‌ند زانا و پزیشك و توێژه‌ری نه‌كرد و پرس و رایان وه‌رگرێت؟
- بۆچی باری نائاسایی رانه‌گه‌یاند و خۆی ئاماده نه‌كرد بۆ ئه‌م بارودۆخه؟
- ئایا كاری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار خێرخوازی و دابه‌ش كردنی سه‌به‌ته خواردن و ره‌سم گرتنه، یان له ماڵه‌وه و نان كردنی كورده‌واری و وێنه‌گرتنی پێچانه‌وه‌ی یاپراغه، یان به وێنه‌ى پێكه‌نیناوی به‌شداری كه‌مپین بكات؟
له بارێكی ئاوا دا پێویسته په‌رله‌مان باری نا ئاسایی رابگه‌یه‌نێت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری بداته حكوومه‌ت، به راوێژ و دیراسه‌ی زانا و لێكۆڵه‌ر و پزیشكه‌كان، نه‌ك راوێژكاره‌كانی به خزمایه‌تی له‌وێن.
ئه‌مه وای ده‌كرد هه‌م رێكاره‌كان زانستیانه بن و هه‌میش حكوومه‌ت به‌رچاوی روونتر ده‌بوو.
خه‌ڵكی زانا و پسپۆر بۆ له راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا پێشنیاز بدات و رێنوێنی خه‌ڵك بكات؟ بۆ له ژێر كه‌پری په‌رله‌مان نه‌بێت و به تیم كاركردن نه‌بێت؟
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خه‌ڵك و په‌روه‌رده پارێزراوه‌كه‌ی. به‌م پێیه‌ش (لاشه‌ی مردوو) قه‌در و رێزلێنانێكی خۆی هه‌یه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له بنه‌ما ئاییینیه‌كان و خووه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بۆ نموونه شوشتنی مردوو و هێنانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه و دانیشتن له دیاری و ماڵئاوایی كردن له خوالێخۆشبوو، ئه‌مانه قۆناغی یه‌كه‌می رێز گرتنه. دواتر نوێژی مردوو و شاردنه‌وه و ته‌لقینكردنی قۆناغێكی تره، پاش ئه‌وانه‌ش رێوڕه‌سمى پرسه‌یه، كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌شدار ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بوایه په‌رله‌مان یاسایه‌ك دابڕێژێت و حكوومه‌ت رێنمایی دابنێت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مردوو.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێك توانای هه‌یه له‌سه‌ر پلاستیك و ئاسن بۆ چه‌ند رۆژێك بمێنێته‌وه، دڵنیابن له ناو له‌شی لاشه‌ی مردوو و له ده‌م و لووتی ده‌مێنێته‌وه، كه هه‌رچه‌نده خانه‌كان مردوون، به‌ڵام میدیاكه هه‌ر ماوه كه ڤایرۆس تێیدا توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێت به لایه‌نی كه‌م بۆ چه‌ند رۆژێك.. به‌مه‌ش ده‌بێت كه‌سانی مردوو شۆر، وه‌ك ستافی نه‌خۆشخانه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌كه‌ن، ئاواش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مردووه‌كه بكه‌ن. دواتر ده‌بێ به هیچ جۆرێك مردووه‌كه نه‌برێته‌وه ماڵه‌وه و دوای كفنكردنی ته‌واوی جه‌سته، ده‌كرێ مامۆستای ئایینی به ته‌نها نوێژی له‌سه‌ر بكات. كه‌سانێكی زۆر كه‌م كه (2-4) كه‌س به هه‌مان رێكاری خۆ پاراستنی ته‌ندروستی، ده‌توانن ئاماده‌ی ناشتنه‌كه‌ی بن و له دووری 2 مه‌تر له‌یه‌كتر بووه‌ستن.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له ستاندارده جیهانییه‌كانه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مردووه‌كانى كۆرۆنا ڤایرۆس.
به پێی وته‌ی خانه‌واده‌ی تازیه‌داره‌كه‌ی كارێزان، ئه‌گه‌ری زۆره مردووه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردبێت. نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كان به ووردی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه نه‌كردووه. من خۆم گله‌ییه‌كی زۆرم له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك له دكتۆره‌كان كاتێك نه‌خۆشێك ده‌چێته لایان، ده‌ستنیشانكردنى سه‌ره‌تاییان بریتیه له‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشه ترساوه، یان شڵه‌ژانى ده‌روونى هه‌یه، كه له نێوان خۆیان به HYS ناوى ده‌به‌ن (به پێی توێژینه‌وه نزیكه‌ی 10٪ ی نه‌خۆشه‌كان له ئیمێرجێنسی به هه‌ڵه ده‌ستنیشان ده‌كرێن له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه). به‌مه‌ش بازاڕی خه‌ڵكی جادووكه‌ر و دوعاكه‌رخۆش ده‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوالێخۆشبووه به ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردبێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه كه‌س و كاره‌كه‌ی له خودی مردووه‌كه‌وه تووشبووبن و نه‌خۆشییه‌كه له نێوانیان گواسترابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانزانیویانه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مردووه‌كه بكه‌ن. رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوون و پرسه‌یان داناوه و تێكه‌ڵاوییان دروستكردووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، داوا ده‌كه‌م حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت راسپێرێت به شوشتن و نوێژكردن و شاردنه‌وه‌ی مردووه‌كان، به پێی ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌ره‌وه.
*به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زانكۆ
سه‌رچاوه‌كان:
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/20673567/