داعش كۆرۆنای بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆستووه‌ته‌وه
سوودی له هه‌لومه‌رجی نوێ وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له یه‌كێتی ئه‌وروپا، جیل دی كرشۆڤ، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هه‌لومه‌رجی نوێی جیهانیان قۆستووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ره‌وشه‌ی كۆرۆنا هێناویه‌تییه ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو كۆمه‌ڵگه‌كان بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی ده‌یانه‌وێت سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌كان بگۆڕن، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچی زیاتر قه‌یرانه گه‌وره‌كان بقۆزنه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.