سه‌رژمێری به تامی پراكتیزه‌كردنی ماده‌ی 140
مێژووی ته‌عریب و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، دیاله و واست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای 17ی ته‌مووزی 1968 تا كۆتایی هاتنی ڕژێمی به‌عس له 9/4/2003.
له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی حوكم له عێراق مادده‌ی 58 جێگیر كرا له یاسای ئیداره‌ی عێراق، كه دواتر گۆڕا بۆ مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق، كه به‌داخه‌وه له یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراق له 2004 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی تا حكوومه‌تی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی محمد شیاع سودانی یه‌ك بستی لێ جێبه‌جێ نه‌كرا.
مادده‌ی 140 له سێ كردار پێكدێت ئه‌وانیش:
1- ئاسایی كردنه‌وه: واتا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده له ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورده‌كان بۆ شوێنی خۆیان. حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 10 ملیۆن دیناری ده‌دایه هه‌ر خێزانێكی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام پاره‌یان وه‌رده‌گرت و ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌گه‌ڕانه‌وه. دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌وه ده‌ست عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان و ته‌عریب ده‌ستی پێكرده‌وه.
2- سه‌رژمێری: له‌وكاته‌دا دوو شه‌شه عه‌ره‌ب سه‌رژمێری بكات.
3- ڕاپرسی: بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ئاشكرا بێت له‌م ناوچانه‌دا.
گرنگی سه‌رژمێری:
1- زانینی ڕێژه‌ی دانیشتوان و زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ هه‌ر بڕیارێك له داهاتوودا، هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی پلانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- دابه‌شكردنی بودجه‌ی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
3- كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه بۆ ساڵانی داهاتوو به‌پێی ڕێژه‌ی زیادبوونی دانیشتوان.
4- ده‌سته‌به‌ركردنی ژماره‌یه‌كی باشتر و گونجاوتر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان.
به‌ڵام سه‌رژمێری له عێراق له دوای ڕوخانی سیسته‌می مه‌له‌كی له 1958 هه‌مووجار به ئامانجیتر كراوه بۆیه له داهاتوودا ده‌بێت چاوه‌ڕێی زۆر شت بكه‌ین به‌پێی شوێنی سه‌رژمێری:
1- له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم:
به‌پێی ڕێكاره‌كانی سه‌رژمێری هه‌ر خێزانێك و هاووڵاتییه‌ك كارتی نیشتمانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ شوێنی مانه‌وه ده‌توانێت ناوی خۆی بنووسێت له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه، واتا گۆڕینی پارێزگا زۆر ئاسانه. ئه‌مه‌ش ته‌عریبكردنێكیتره له‌و ناوچانه‌دا، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كان هانی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌ڵام به كه‌م و كوڕییه‌كی زۆر هه‌ژارانه.
2- له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم:
أ- گرنگه بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم وه زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی عێراق.
ب- بێگومان ژماره‌یه‌كی زۆر له برایانی عه‌ره‌ب له كوردستان ده‌ژین و ده‌توانن ناوی خۆیان بنووسن له‌سه‌ر هه‌رێم كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی بودجه به‌ڵام له دیوێكیتره‌وه ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی عه‌ره‌ب وا ده‌كات حیزب و لایه‌نه شۆڤینییه‌كان له داهاتوودا نوێنه‌ریان هه‌بێت له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
له هه‌موو ولاتانی دنیا سه‌رژمێری هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی وڵات، به‌ڵام له عێراق هه‌میشه بۆ مه‌رامی سیاسی كراوه، بۆیه گومانكردن ئاسایییه له‌م كرداره به‌پێی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مێژوو.