كێڤن دیبرۆین بڕیارە قورسەكەی دا
دوای 10 ساڵ لە یانە مێژووییەكەی جیا دەبێتەوە
دوای 10 ساڵ كیڤن دیبڕۆین بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت كه دیبڕۆین له‌گه‌ڵ سیتیزن شه‌ش ناسناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستھێنا و به سه‌ركردایه‌تی ئەم ناوەراستكارە بەلجیكییە مان سیتی بۆ یەكەمجار بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
دوای ده ساڵ له به‌رده‌وامی چیرۆكه نایابه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كیڤن دیبڕۆین و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌كجاری له یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه، ئەم یاریزانە وه‌كو مراویه ناشرینه‌كه له چێڵسی به‌ڕێكرا، به‌ڵام له ڤۆڵفسبۆرگ دره‌وشایه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد مانچێسته‌ر سیتی 76 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاره به‌لجیكییه‌كه خه‌رج بكات كه خۆی یه‌ك وه‌رز پێشتر ته‌نیا به 22 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڤۆڵفسبۆرگه‌وه كردبوو.
دیبڕۆین باشترین ساته‌كانی مێژووی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی نووسییه‌وه و تاهه‌تایه به یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی مێژووی پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه.
دیبڕۆین له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی 413 یاریی كردووه، 106 گۆڵی تۆمار كرد و 174 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كردووه و هیچ كارتێكی سووری له‌گه‌ڵ مان سیتی وه‌رنه‌گرتووه.
دیبرۆین له وه‌رزی 2019 بۆ 2020 ریكۆردێكی مێژوویی دووباره كرده‌وه و له یه‌ك وه‌رز 20 گۆڵی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كرد و ژماره‌كه‌ی تیری هێنری یه‌كسان كرده‌وه و له ریزبه‌ندی زۆرترین ئه‌سیستیش له دوای رایان گیگز زۆرترین ئه‌سیستی له پرێمه‌رلیگ كردووه.
دیبرۆین له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌وره‌ترین مێژووی تۆمار كرد، شه‌ش جار بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ كه چوار جاریان له‌سه‌ریه‌ك بوو دیبڕۆین سه‌ركردایه‌تی مان سیتی كرد و له وه‌رزی 2022 بۆ 2023 یه‌كه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگی له مێژووی یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
دیبڕۆین له‌گه‌ڵ مان سیتی ناسناوێكی مۆندیالی یانه‌كان و دوو ناسناوی جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند و پێنج ناسناوی جامی كاراباوی بردووه‌ته‌وه دوو جار به باشترین یاریزانی وه‌رزی یانه‌ی مان سیتی دیاریكراوه و دوو جاریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگی بردووه‌ته‌وه.
پێكانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وایكرد دیبڕۆین له‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی 31 یاریی بكات كه زۆرینه‌ی به یه‌ده‌گ به‌شداری كردووه چوار گۆڵی تۆمار كرد و حه‌وت گۆڵیشی بۆ هاوڕێیەكانی دروست كرد.
كیڤن دیبڕۆن داهاتووی دیار نییه و نازانرێت په‌یوه‌ندی به چ یانه‌یه‌كه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه روونه له مێژووی تۆپی پێی ئینگلاند و پرێمه‌رلیگ و مان سیتی ناوی به زێڕ ده‌نووسرێته‌وه و له ریزی لامپارد و جیرار و سكۆڵز ناوی ده‌هێنرێت.