براوه‌کانی 78ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی "کان" ناسێنران

براوه‌کانی 78ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" ناسێنران و فیلمی سینەمایی "پێشهاتێکی ساکار" له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" له ئێران، خه‌ڵاتی گرنگی "چڵه خورمای زێڕین"ی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێنا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی 78ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" Cannes له هۆڵی سه‌ره‌کی "شانۆی لۆمیێر - Théâtre Lumière" له شاری که‌ناراویی کان، له باشووری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چوو، لە بارەی ڕێوڕەسم و چالاکییەکان، مەنسووری جیهانی، لە دەستەی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕووداوه گرنگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنەی داوه‌رانی ئه‌م به‌شه‌وه ناسێنران و خه‌ڵاتی به‌شی جۆراوجۆریان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی
ئه‌ندامانی لیژنەی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی 78ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" بریتی بوون:
1. ژۆلیێت بینووش، ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌ما و سه‌رۆکی لیژنەی دادوه‌ران له فەره‌نسا
2. هالی بێریی، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له ئه‌مه‌ریکا.
3. پایال کاپادیا، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له هیندستان.
4. ئاڵبا رۆهرواچێر، ئه‌کته‌ر له ئیتالیا.
5. "له‌یلا سلیمانی، نووسه‌ری فه‌ره‌نسی - مه‌غریبی.
6. دیۆدو حه‌مادی، ده‌رهێنه‌ر، فیلمساز و به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆنگۆ.
7. هونگ سانگسوو. ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له کۆریا.
8. کاڕلۆس رێگاداس، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له مەکسیک.
9. جێرێمی سترۆنگ، ئه‌کته‌ر له ئه‌مه‌ریکا.
خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی کان بە پێی ئەنجامی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە:
خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین"
خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین" Palme d'Or باشترین فیلمی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" 78ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" به فیلمی سینەمایی "پێشهاتێکی ساکار" It Was Just an Accident له ده‌رهێنانی ئێرانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" به‌خشرا.
خه‌ڵاتی گه‌وره:
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی GRAND PRIX لێژنه‌ی دادوه‌ران، که گرینگ‌ترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" دوای خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین"ـه به فیلمی سینه‌مایی "بایخی سۆزداری" Sentimental Value له ده‌رهێنانی "یواخیم تریێر" Joachim Trier به‌رهه‌می هاوبه‌شی نەرویج، فه‌ره‌نسا، دانیمارک و ئه‌ڵمانیا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان:
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان به "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ" Kleber Mendonça Filho بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "ڕاسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent به‌رهه‌می هاوبه‌شی بەرازیل، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌ران:
خه‌ڵاتی لیژنه‌ی دادوه‌رانیش به هاوبه‌شی به فیلمی سینه‌مایی "سیرات" Sirât له ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر لاکسه" Oliver Laxe به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها به فیلمی سینه‌مایی "ده‌نگی ڕووخان" Sound of Falling له ده‌رهێنانی "ماشا سچیلینسکی" Mascha Schilinski له ئه‌ڵمانیا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ئافره‌ت:
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری خانمی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵیش به خاتوو "نادیا مێلیتی" Nadia Melliti بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "خوشکه چکۆله‌کان" The Little Sister له ده‌رهێنانی "حه‌فسیه هێرزی" Hafsia Herzi به‌رهه‌می هاوبه‌شی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو:
"واگنێر مۆرا" Wagner Moura خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی بۆ ڕۆڵی له فیلمی سینه‌مایی "ڕاسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent له ده‌رهێنانی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ" Kleber Mendonça Filho به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ:
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به برایانی "لۆک داردێن" Luc Dardenne و "ژان - پیێر داردێن" Jean-Pierre Dardenne بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "دایکه گه‌نجه‌کان" Jeunes Mères به‌رهه‌می هاوبه‌شی به‌لجیکا و فه‌ه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌ران:
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانیش به فیلمی سینه‌مایی "قیامه‌ت" Resurrection له ده‌رهێنانی "بی گان" Bi Gan له وڵاتی چین به‌خشرا.
خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین"ی باشترین کورته فیلم:
خه‌ڵاتی "چڵه خورمای زێڕین" Palme d'Or به کورته فیلمی "که‌یفخۆشم که ئێستا تۆ مردووی" I'm Glad You're Dead Now له ده‌رهێنانی "تۆفیق به‌رهوم" Tawfeek Barhom به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڵه‌ستین، فه‌ره‌نسا و یۆنان پێشکه‌ش کرا.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا، هه‌روه‌ها کورته فیلمی "عه‌لی" Ali له ده‌رهێنانی "عه‌دنان ئه‌لره‌جیف" Adnan Al Rajeev به‌رهه‌می هاوبه‌شی به‌نگلادیش و فیلیپین، ڕێزیی لێ‌گیرا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی "کامێرای زێڕین"
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی "کامێرای زێڕین" له 780ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" که بریتی بوون له: خاتوو "ئالیس رورواچێر" Alice Rohrwacher ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس - سه‌رۆکی لیژنه‌ی دادوه‌ران له وڵاتی ئیتالیا، خاتوو "پاسکال مارین" Pascale Marin به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن له فه‌ره‌نسا، "توماسو ڤێرگالو" Tommaso Vergallo له فه‌ره‌نسا، "فرێدریک مێرسیه" Frédéric MERCIER ڕەخنه‌گری سینەمایی فه‌ره‌نسا، "ڕه‌شید حامی" Rachid Hami سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها "جێراله‌دین ناکاچێ" Géraldine Nakache ئه‌کته‌ر و نووسه‌ر له فه‌ره‌نسا؛ ئه‌م خه‌ڵاته گرنگه‌یان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی کامێرای زێڕین:
خه‌ڵاتی "کامێرای زێڕین" Caméra d'Or بۆ باشترین فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ر به فیلمی سینه‌مایی "کێکی سه‌رۆک کۆمار" The President's Cake له ده‌رهێنانی "حه‌سه‌ن هادی" Hasan Hadi به‌رهه‌می هاوبه‌شی عێراق، ئه‌مه‌ریکا و قه‌ته‌ر، به‌خشرا.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا، هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "سێبه‌ریی باوکم" My Father's Shadow له ده‌رهێنانی "ئاکینۆلا دیۆسین جونیۆر" Akinola DAVIES JR به‌رهه‌می هاوبه‌شی به‌ریتانیا و نیجریه، ڕێزیی لێ گیرا.
پیشاندانی 142 فیلم له فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
780ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" به ناونیشانی گرنگترین ڕووداوی سینه‌مای جیهان، به سه‌رۆکایه‌تیی خاتوو "ئایریس کنوبلوخ" Iris Knobloch، به به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی "تیێری فرێمۆ" Thierry Frémaux و به پیشاندانی 22 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی"، 20 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "جۆرێک ڕوانین"Un Certain Regard ، 12 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، 9 فیلم له به‌شی "نمایشی تایبەت"، 16 کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "لا سینێف" La Cinef (سینه فۆنداسیۆن) The Cinéfondation، 11 فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلم"، 10 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "پیشاندانی کان"، 30 فیلم له بەشی "نمایش‌کردنی کلاسیک" و هه‌روه‌ها 12 فیلم له به‌شی "سینه‌ما که‌ناراو" له فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕۆژانی 23ی گوڵان تا 3ی جۆزه‌ردانی 1404ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی 13 تا 24ی مایی 2025ی زایینی له شاری که‌ناراویی کان له باشووری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چوو.
















