بێستون ساڵەیی
نووسەر
وڵاتان لە هەر کات زیاتر هەوڵی پڕچەککردنی خۆیان دەدەن
لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی وڵاتان زیاتر لە پێشوو هەوڵی پڕچەککردن و بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکانیانن، ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکی گرنگی سیاسی، ئابووری و ئەمنییە. ئەمە هەندێک لەو هۆکارانەن:
ناڕەزایەتیە نێودەوڵەتییەکان و شەڕی ناوچەیی، ئەمڕۆی جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیری سیاسی هێشتووەتەوە.
شەڕەکانی وەک ئۆکراینا و غەززە و ناکۆکییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو وڵاتانەی بەرەو عەسکرتاریەت و پڕچەککردنی زیاتری بردووە، هەست بەوە دەکەن کە پێویستیان بە توانای بەرگریی زیاتر هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکانیان.
یەکێک لە مەترسییەکان پێشبینیکردنی گیرۆدەبوونە بە شەڕی داهاتووەو و لە ئەگەری بوون بە ئامانج.
هەندێک لە وڵاتانیش ئەو ترسەیان ناشاردووتەوە کە ببنە ئامانجی هێرشی ئەو وڵاتانەی کە پڕچەکن و خەریکی گەورەکردنی هێزە سەربازییەکانیانن.
لە لایەکی تر پەیوەندییە ناڕێک و دەمدەمیەکانی نێوان وڵاتانی جیهان (وەک ئەمەریکا و چین) و وەبەرهێنانی چەکی زیاتر لە لایەن ئەو دوو وڵاتە زلهێزەی جیهان کە ترسی گەورەی خستووەتە دڵی وڵاتە کەمتوانا و لاوازەکان.
لە لایەکی ترەوە تەکنەلوجیا لە بواری سەربازیدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندن و پێشکەوتندایە، هەروەها گۆڕانکاری لە شێوازی شەڕکردنیشدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، وڵاتانی تەقلیدی و کلاسیک لە هەمبەر ئەو گۆڕانکاریانەدا دەستەوەستان دەمێننەوە.
ڕۆبوتە شەڕکەرەکان و چەکی هایپەرسۆنیک و سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو وایان لە وڵاتان کردووە پێویستیان بە نوێکردنەوەی توانا سەربازییەکانی خۆیان بن.
هەر وەک دیاریشە زلهێزەکان دەکەونە پێشبڕکێی تەکنەلۆژیی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی رکابەری خۆیاندا و توانای تەکنیکی و هێزیان نیشانی یەکتر دەدەن.
هاوپەیمانییەتیەکانی نێوان وڵاتان بێ هێزبووە و ڕادەی متمانە پێکردن کەمتر بووە، بۆیە وڵاتان بیر لە گۆڕانکاری لە ستراتیژییە ئەمنییەکانی خۆیان دەکەن و سیاسەتی خۆپارێزی زیاتر بەهێزترو پتەوتر دەکەن ئەوەش وای کردووە ئەو وڵاتانە بایەخی زیاتر بە پڕچەککردنی خۆیان بدەن.
سەرئەنجام:
زیانگەیاندن بە ئاشتیی جیهانی و زیادبوونی مەترسی شەڕی گەورە ڕوو لە زیادبوون دەکات، بودجەی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە و لە بەرامبەردا بودجەی سەربازی و ئەمنی زیاد دەکرێت.
لە لایەکی تر ناڕەزایەتیە نێودەوڵەتیەکانیش زیاتر دەبن و ململانێکانیش قووڵتر دەکات.