24 زانکۆی ڕووسیا زەمالەی خوێندن بە قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەدەن

ئۆڵۆمپیاد، پڕۆژەی ژمارەیەك زانکۆی ڕووسیایە، کە پێکهاتووە لە پێشبڕکێیەك لەنێوان قوتابیانی سەرجەم وڵاتانی جیهان، بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا.
تەواوی قۆناغەکانی پێشکەشکردن بە ئۆنلاینە و زمانی بەشداریکردنیش ڕووسی و ئينگلیزییه.
ساڵانی پێشوتر ژمارەیەک قوتابی هەرێمی کوردستان لەم پرۆژەیە سودمەند بوون و ئێستا لە دام دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەت دەکەن، بۆیە هەر فیرخوازێکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەڵگە و دۆکیومێنت و زانیارییەکانی خۆی بەدروستی ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی کورسییەکی خوێندنی بێ بەرانبەر بەدەست بهێنێت.
ئهوانهی لهو پڕۆژهیهدا ڕهزامهندی بهدهست دههێنن، دهتوانن زانكۆیهك لە كۆی 24 زانکۆی باوەڕپێکراوی ڕووسیای فیدڕال ههڵبژێرن، كه کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت.
خوازیارانی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا بۆ ئهوهی دهرفهتی خوێندن له ڕووسیا بهدهستبهێنن، پێویسته ئهم قۆناغانه ببڕن وەک:-
قۆناغی یەکەم: پێشکەشکردنی پرۆفایلی کەسی، کە تەواوی زانیارییە تایبەتی و ئەکادیمییەکان لەخۆ دەگرێت.
قۆناغی دووەم: تاقیکردنەوەکە بە ڕێگەی ئۆنڵاین دەبێت، لەو بابەتەی بۆ خوێندن دەستنیشانت کردووە.
قۆناغی سێیەم: (ئەم قۆناغە تایبەتە بە خوێندنی دکتۆرا) پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵ و گفتوگۆیە لەگەڵ سەرپەرشتیارێك یان زیاتر، کە بۆ كاندیدهكه دیاری دەکرێت. دوای لێکدان و دابەشکردنی خاڵەکانی هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم، 25%ی بهشداربووان وهك براوەی ئۆڵۆمپیاد یەکەم دەبن و بڕوانامەی تایبەت بە ئۆڵۆمپیادەکەیان پێ دەدەرێت.
براوەی ئۆڵۆمپیاد مافی هەڵبژاردنی زانکۆیەکی باوەڕپێکراوی رووسیای فیدراڵ و کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت. هەروەها خۆ تۆمارکردنیش تاوەکو ڕۆژی 16-11-2025 بەردەوام دەبێت.