پێشکەوتنی وەرزشی کوردستان ئایندەیەکی بەھێز بۆ کوردستان زامن دەکات

چۆن دەتوانین وەرزشی کوردستان بەرەوپێش ببەین؟

كچانی سەنحاریبی شاری دهۆك بوونە پاڵەوانی خانمانی بالەی عێراق
كچانی سەنحاریبی شاری دهۆك بوونە پاڵەوانی خانمانی بالەی عێراق

وەرزش، یەکێکە لە گرینگترین بەشەکانی ژیانی مرۆڤ، نەک تەنھا جەستە بەھێز دەکات، بەڵکو مێشک و دەروون تازەدەکاتەوە، وەرزش لە ژیانی رۆژانە بۆ تەندورستی مرۆڤ گرینگی تایبەتی ھەیە ئەویش بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای سەردەم، تاوەكو تەکنەلۆژیا پیش بکەوێت زیاتر گرنگی وەرزش بەدەردەکەوێت و گرینگی زیاتریشی دەبیت .

چۆن دەتوانین وەرزشی کوردستان بەرەوپیش ببین؟ 

پێموایە جەند خاڵێکی جەوھری ھەیە بۆ ئایندەیەکی بەھێزی وەرزشی کوردستان، تاڕادەیەک ھەندێک لە و خاڵانەی  باس لێوەدەکەم لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار( مەسرور بارزانی)  تەواو کراون  و جێبەجێ کراون .

یەکەم: یاسازی و رێکخستنەوەی سیستەمی وەرزشی

 سیستەمی وەرزشی لە ھەر وڵاتێک بە شێوەیەکی گرنگ و یاسایی رێکخراوە بۆ ئەوەی ئەنجامدانی چالاکیە وەرزشییەکان بە شێوەیەکی دامەزراو بێت، یاسایی و پەیوەندیدار بە پەروەردە و تەندروستی، کەلتووری،  ئابووری و کۆمەلایەتی بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە یاسا و ریکخستنەوەکانی سیستەمی وەرزشی پێویستە بەروونی دیاری بکرێن و جێبەجێ بکرێت لەلایەن دەزگا وەرزشییەکانی کوردستان.

دووەم: گرنگیدان بە یاریگا و پێگەی وەرزشی کوردستان 

 ئەگەر ئامانجی پێگەیاندنی یاریزانێکی کورد بۆ ئۆلمپیک و یارییە گەورەکان بێت، ئەوا پێویستە کۆمەڵگای وەرزشی و یاریگای گەورە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروست بكرێن ئەگەرچی  ژێرخانی وەرزشی لە سەردەمی کابینەی نۆیەم تاڕادەیەكی زۆرباش گەشایەوە بەتایبەتی درووستکردنی یاریگای گەورە، چونكە یاریگای گەورە سەرچاوەی دروستکردنی یاریزانانە و ھەموو یاریگاکانیش بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروست کراون ئەمەش ئەوە دەگەینێت بوارەکە لە بارە بۆ گەیاندنی یاریزانانی کورد بە لوتکە . 

سێیەم: پەروەردەی وەرزشی 

 پێویستە پرۆگرامی وەرزش لە بەرنامەی خوێندنی قوتابخانەکان بکرێتە وانەیەکی گرینگ، راھێنان و پەرەپێدان بە ماموستای وەرزشی بکرێت بۆ پێگەیاندنی وەرزشکاران، دامەزراندنی کۆلیژ و زانکۆی تایبەتی وەرزشی و ئەکادیمیای وەرزشی کە بناغەی پیگەیاندنی وەرزشکارانە ئەمانە ھەموویان دەبنە بەرھەمی ھەمەجۆری چالاکی وەرزشی شارەزا .

چوارەم: وەرزشی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان 

کوردستان وەکو ھەرێمێک نیشتمانی بێدەوڵەت، پێویستە بە ھەموو بوارەکاندا خۆی نیشان بدات، بەتایبەتی  لە بواری وەرزشی، وەرزش دەبێتە ئەو دەرگایە کە رێگای بە گەیاندنی ئاواز و ناساندنی نیشتمان دەدات بە جیھانەوە، ھەروەھا کوردستان بێبەش نەبووە لە بەشداریکردنی یارییە (نێوەدەوڵەتییەکان وەکو پاڵەوانیەتی کۆنیفا (

یاریزانانی کورد بەشداریی چەندین یارییە نێودەوڵەتییەکانی کردووە و توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بھێنن، زۆربەیان توانیوانە میدالیا بەدەست بھێنن بۆ نموونە ئەوەی (دھۆک) کردی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی کەنداو، هەروەها خانمە وەرزشوانەكانیشمان لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای عەرەبی و زۆر وەرزشکاری دیكەی کوردیش بەناوی عێراق و ئێران و تورکیا یان سوریا لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن، بەڵام لە راستیدا ئەوان لە نەتەوەی گەلی کوردن .

پێنچەم: گرنگی بەشداری ئافرەتان لە وەرزش 

 وەرزش بەشێوەیکی تایبەتی دەبێتە بەرگریەکی  گرنگ بۆ دەستپێکی ھاوەشێوەی ژن و پیاو و دەرخستنی تواناکانی ئافرەتان لە کۆمەڵگادا، پێموایە بۆ وەرزشی ئافرەتان دەبێت یاسایەکی تایبەتی ھەبێت بۆ پشتگیری وەرزشی ئافرەتان و دامەزاندنی یاریگای تایبەت و راھێنانی ھونەری بۆیان، ھەروەھا کردنەوەی بەشێکی تایبەتی لە فیدراسیونەکان بۆ ئافرەتان و خستنە نێو بەرنامەی  قوتابخانەکان بۆ راگەیاندنی وەرزشی ئافرەتان. 

شەشەم: رۆلی میدیا کوردی 

میدیا بەشێویەکی گشتی یەکێکە لە بەھێزترین ئامرازە کۆمەڵایتەکان بۆ گەیاندن و گۆرینی نەتەوە و کۆمەڵگا لە بواری وەرزشیدا، میدیا دەبێتە پلەیەکی بنەڕەتی بۆ پەرەسەندن و گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی یاری و وەرزشکار، درووستکردنی کەناڵی تایبەتی وەرزشی و راھێنان  بە راگەیاندکارانی وەرزشی  بکرێت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە، ھاوبەشبوون لەگەڵ میدیاکانی نێودەوڵەتی بۆ بەرزکردنەوەی ناوی وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان، پشتیوانی حکومەت لە بەرنامە و پرۆژەی میدیایی وەرزشی.