حه‌سه‌ن جه‌باری
پەیامنێر
مەسروور بارزانی پیاوێكی ستراتیژی، بۆ قۆناغی حوكمڕانی پڕ لەتەنگەژە
لە پەراوێزی وتارەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی
لە پەراوێزی وتارەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان لە 5/10/2020 ئەنجامدرا، كە بە پێی بەرنامەی كاری پەرلەمان بوو، لەسەرداوای سەرۆكی حكومەت بوو چەند خاڵێكی گرنگی لەخۆگرت ( هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت، بارودۆخی دارای هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە، دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدراڵ، بارودۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، لێكەوتەكان و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، خودی) ئەم دەست پێشخەرییەی سەرۆكی حكومەت هەنگاوێكی ئەقڵانی و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكانی پەرلەمان، جۆرێك لە زەمینە سازی باش بۆ ئایندە دروست دەكات بۆ بونیادنانی متمانەی زیاتر لەنێوان پەرلەمان و حكومەت، بۆیە باوەڕبوون بەم كارەرێگە خۆشكەر دەبێت بۆ خێراتركردنی بەرنامەی كاری حكومەت.
دەقی وتارەكەی بەڕێزی لە كەناڵەكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوەتەوە، پەرلەمانتاران پرسیار و روونكردنەوەی خۆیان لەچوارچێوەی یاسا‌و رێساكانی پەرلەمان بەوپەڕی ئازادییەوە خرانەڕوو، بێ هیچ سانسۆری، كە (مەشهدێكی) جوانی ژیانی حیزبی و سیاسی نیشان دا .
ئەوەی ئێمە لەكۆی گشتیدا ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دەمانەوێت بیخەینەڕوو و خوێندنەوەی بۆ بكەین لە چەندرەهەندێكەوە قسەی لەسەر دەكەین :
* ستراتیژیەتی وروانین بۆ ئایندە .
* هەنگاو نان بەرەو حوكمڕانێكی باش.
* چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تەنگژەكان.
ستراتیژیەت و روانین بۆ ئایندە مەسرور بارزانی توانی لە وتاردانی وەڵامەكانی لە نێو پەرلەمان وەك پیاوێكی ستراتیژی دەربكەوێ لەبەر ئەوەی پەیڕەوی كۆمەڵێ خاڵ و بنەمای كرد، دەكەوێتە چوارچێوەی بەڕێوەبەری ستراتیژی سەركەوتوو .
- 1. لە وتارەكەی بەووری نیشانی دا پەیوەست بە بەرنامەی كاری حكومەت، هەوڵی دەدات هەنگاو چارەسەری دۆخەكە بكات لەڕێگەی دانانی پلان و روانگەی روون .
- 2. مامەڵەكردن لەگەڵرووداوەكاندا لەئاستێكی بەرزدا، هەوڵدان بۆ وەرگرتنی بڕیار لەگشت بوارەكاندا لەبەرمەبنای گۆڕانكاریە ( سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، تەندروستی ... هتد).
- 3. هەوڵدراوە لەم دۆخە قورسەدا بەشێوەیەكی باش لە ژینگەی ئابووری و، سیاسی و، كۆمەڵایەتی هتد، تێی بگات ووردەكاری كاری حكومەت لە هەموو ئاستەكان باج، گومرك و خاڵە سنوریەكان زۆر باش شیكردەوە بۆ ئامادەبوون ورای گشتی.
- 4. بەروونی و شەفافیەت باسی لەكۆی داهات و قەرزەكان كردووە و هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لەسەرچاوە جیاوازەكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی سەرەڕای دۆخی دژوار و ناهەمواری هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە رووی ئابووریەوە. ئه‌و روانگهستراتیژیهی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات كۆمه‌لێ خاڵی پۆزه‌تیڤی پڕبه‌های تێدایه له‌وانه :
- 1. جیهانبینی روون ودیار بۆ ئاینده چی بكرێت، راسته ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه وعێراق ئاڵۆزه، به‌ڵام به ئیراده‌و متمانه‌وه‌و رونی له‌قسه‌كانی هه‌بوو، وه‌ڵامی په‌له‌مانتارانی زۆر به‌راشکاوی دایه‌وه بێ سازشكردن بۆئه‌وه‌ی به‌رچاوی په‌رله‌مانتاران وهاوولاتیانروون بێت .
- 2. رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌ت كار لهسهرچهمكی تێگه‌یشتن کرد بۆ هه‌موو لایه‌ك لهسهردۆخهكه، چ پارتی بێت، یان ( ی.ن.ك ) یان گۆڕان .. هتد، یا پهرلهمانتارو وه‌زیر بێت ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك خه‌مخۆری دۆخه‌كه بێت و كاتی موزایه‌ده‌ی سیاسی وخۆده‌رخستن نیه، به‌ڵكو گه‌ڕانه بهدوایرێگه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌وگرفت وقه‌یرانه‌كان.
- 3. روانگه‌ی ستراتیژی حكومه‌ت له‌وتاری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیران نیشانی دا كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌به‌رنامه ده‌بێت، فێربوون له‌ڕابردوو خزمه‌ت به ئاینده ده‌كات، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ هه‌لی كار.
- 4. سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر هه‌وڵی دا له‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك بهووردیرابكێشێت بۆ هه‌وڵ وكۆششی (ده‌سته جه‌معی) بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌وه‌ی پشتیوانی له ئامانج وكارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن .
- 5. سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای له‌په‌رله‌مانتاران كرد واقعبین بن ودۆخه‌كه وه‌ك خۆی هه‌ڵبسه‌نگێنن له‌روی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ونه‌خۆشی كۆرۆنا كه ئه‌مانه ده‌ستكردی حكومه‌ت نین،به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ههیهورهنگدانهوهی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی باش :
سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته پێك دێت له‌پارتی ویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وگۆڕان، كه لە وەڵامی یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتاران ووتی له‌ورۆژه‌ی ئیمه كارمان كرد وسوێندمان خوارد ئێمه له‌گه‌ڵ براده‌ران وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت كارده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك پارتی .
بەم هەنگاوە سەرۆكی حكومەت سەلماندی بەپێی تایبەتمەندی حكومەت باش كاردەكەن كە بریتیە لە :
* ئەوان بە دەنگدان گەیشتوونەتە دەسەڵات .
* بوونی هاوڵاتیان لە دڵی دروست كردنی بڕیاردا.
* هاوڵاتی چەقی بایەخی حكومەت و، هەموو كارەكان لەو پێناوەدایە.
* هەوڵ دەدرێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ پێداویستی هاوڵاتیان بۆنموونە (مووچە ) كە بەپێی ئەوەی لەبەردەستدایە سەرف دەكرێت بۆ فەرمانبەران وراستیەکانیان پێ بووترێت.
* هەوڵدەدرێت بەشێوەیەك (شەفاف) كاربكرێت زۆر بەووردی وەڵامی هەمووپرسیارەكانی دایەوە، سەبارەت بە مەلەفی ئابووری، ئازادیرادەربڕین ..هتد.
به‌ڕێوه بردنی ته‌نگژه‌كان :
له‌زانستی كارگێڕی گشتی دا وه‌ها باس قه‌یران وتهنگژه ده‌كات، كهكارێكه بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده كاری بۆ بكات وپێشبینی كرا‌و بێت رووده‌دات به‌ڵام چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی قه‌یران هونه‌ری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ( ئه‌زمونه‌كه) به‌پێی قۆناغه‌كان هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت وهه‌وڵ ده‌درێت زانیاری له‌سه‌ر كۆ بكرێته‌وه بۆ باشتر به‌ره‌نگار بونه‌وه بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه گۆشه‌گیر بكرێت و ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، توخمه‌كانی قه‌یران، له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه به‌وردی توخمه‌كانی قه‌یران باس ده‌كات كه بریتیه له 3 بنه‌مای سه‌ره‌كی:
* ره‌گه‌زی له‌ناكاو.
* ره‌گه‌زی هه‌ڕه‌شه .
* ره‌گه‌زی لێكه‌وته‌ی كوشنده.
سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر به‌وردی له‌باسی مووچه‌و مه‌له‌فی ئابووری وپه‌تای كۆرۆنا باسی له‌م سێ رگهزه ولێكه‌وته‌كانی كردووه، هه‌وڵی دا به‌ڕاشكاوی باسی توانای مادیی ومرۆیی بكات چ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرس بێت، وچ حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق، كه له‌قه‌یرانه‌كان خۆی ده‌دزێته‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر خۆی بهقهیرانهكان به‌ڕێوه ده‌بات و به‌رده‌وام ده‌بێت له گۆشه‌گیر كردنی قه‌یرانه‌كان به‌هیوای چاره‌سه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی له‌ژیانی هاووڵاتیان له‌گشت بواره‌كاندا.