پارسەنگی ئاسایش و میدیا لە نێوان هاوسەنگیی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا

پارسەنگی ئاسایش و میدیا لە نێوان هاوسەنگیی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا
پارسەنگی ئاسایش و میدیا لە نێوان هاوسەنگیی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا

ئاسایشی میدیا و میدیای ئاسایشی، دوو پایەی تەواوکەری یەکترن لە بنیاتنانی هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵگا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کە لەسەر جیاوازی ڕۆڵ و ئامانجەکان بنیات دەنرێن. چونکە میدیای ئاسایشی، کە گوتەبێژی دامودەزگا ئاسایشییەکانە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی زمانی هۆشیاری و شەفافیەت قسە لەگەڵ کۆمەڵگا دەکات، ئامرازێکە بۆ تێگەیشتنی هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی متمانە بە گەیاندنی زانیاری دروست و ڕێنمایی خۆپارێزی بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕەفتاری تاکەکەسی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش وێنەی ئەرێنی دەزگا ئاسایشییەکان وەک پارێزەری تاک و پارێزەری سەلامەتی گشتی نیشان دەدات.

ئاسایشی میدیا، یەکێکە لە ڕەهەندەکانی ئاسایشی نیشتمانیی، ئامانجی پاراستنی فەزای میدیاییە لە دزەکردن و زانیاری هەڵە، وەک قەڵغانێکی پارێزەر بۆ عەقڵی بەکۆمەڵ لە بەرانبەر هەڵمەتەکانی شێواندن و بڵاوبوونەوەی ناتەبایی و زانیاری هەڵە کاردەکات، ئەم چوارچێوەیەی میدیایی بۆ پاراستنی هۆشیاری گشتی لە دەستکاری و ڕەشبگیری سیاسی و فیکری،  لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، هەوڵی دامەزراندنی میدیایەکی بەرپرسیار دەدات کە ڕێز لە ڕاستییەکان بگرێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بپارێزێت و ڕووبەڕووی قسەی ڕق و دەنگۆی ناراست بە شێوەیەک بێتەوە کە لەگەڵ بەها نیشتمانییەکان بگونجێت.

کەواتە ڕوونە کە، میدیای ئاسایشی لە دامەزراوە ئاسایشەکانەوە بۆ کۆمەڵگا درێژدەبێتەوە و هۆشیاری لە سەلامەتی و پابەندبوون بە یاسا دادەڕێژێت، لە کاتێکدا ئاسایشی میدیا لە ناو خودی سیستەمی میدیاوە درێژ دەبێتەوە و ئەدای خۆی ڕێکدەخات و لە ئیستغلالکردن دەیپارێزێت، لە نێوان هەردوو ئاراستەکەدا، پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە نێوان دەسەڵات و مەعریفەدا هەیە، بەو پێیەی ناتوانرێت ئاسایش هەبێت بەبێ میدیای ئاگادار، هەروەها هیچ میدیایەکی ڕاستگۆش نابێت بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی قووڵ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.

بەهێزکردنی یەکگرتنی نێوان ئاسایشی میدیا و میدیای ئاسایشی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا پێویستی بە دیدگایەکی ستراتیژی هەیە کە لەسەر هاوکاری بەردەوامی نێوان دامەزراوە ئاسایشەکان و ڕێکخراوە میدیاییەکان بنیات نرابێت. 

ئاسایش بەتەنها لەڕێگەی چاودێرییەوە بەدی نایەت، بەڵکو لەڕێگەی هۆشیارییەوە بەدەست دێت و میدیاش تەنها لەڕێگەی پابەندبوونی خۆی بەسنووری بەرژەوەندی نەتەوەییەوە متمانەی خۆی بەدەست دەهێنێت.

ئەم هاوسەنگییە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت کە تێگەیشتنی هەر لایەنێک لە سروشتی کارەکانی ئەوی دیکە قووڵتر دەکەنەوە و کولتووری بەرپرسیارێتی لە بڵاوکردنەوەی زانیاریدا دەچێنن، هەروەها پێویستە لە چوارچێوەیەکدا پشتگیری لە یاسادانان بکرێت کە کاری میدیایی ڕێکدەخات و ئازادی ڕادەربڕین گەرەنتی دەکات کە ئاسایشی نیشتمانی لە دزەکردن و دەستکاریکردن بپارێزێت لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.

بەم شێوەیە میدیا دەبێتە هاوبەش لە دروستکردنی دڵنیایی نەک گوێزەرەوەی ترس و پارێزەری هۆشیاری، نەک ئامرازی ئاژاوەگێڕی.