كوردستان24 سه‌كۆیه‌كی متمانه‌پێكراوی نێوان میدیا و خه‌ڵكه‌

كوردستان24 سه‌كۆیه‌كی متمانه‌پێكراوی نێوان میدیا و خه‌ڵكه‌
كوردستان24 سه‌كۆیه‌كی متمانه‌پێكراوی نێوان میدیا و خه‌ڵكه‌

کوردستان24 سەکۆیەکی جوانی میدیایی کوردستانە، کە لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ لەسەر ڕێچکەیەکی دروست هەنگاوی ناوە و زانیویەتی بۆ چ ئامانجێک کار دەکات.

بابەتی نیشتیمانی و نەتەوایەتی لە کوردستان24ـدا زۆر بە ڕوونی هەستی پێکراوە و دەکرێت، کە هەمیشە نوێکار بوون و کارتان کردووە بۆ بووژاندنەوە و بەهێزکردنی وابەستەیی نیشتیمانیی لای خەڵکی کوردستان، کە ئەم ئەرکەش ئەرکێکی ستراتیژییە بۆ ئێمەی کوردستانی لە هەرێمی کوردستاندا کە چواردەورمان بە درێژایی مێژوو یار نەبوون لەگەڵماندا، یان بە لای کەمەوە هاوکارمان نەبوون، بەڵکوو بڕوای مانەوەی خۆمان فاکتەری هێزی مانەوەمان بووە.

ئێوە بە جوانی بەرجەستەی بەهێزی هەرێمی کوردستانتان کردووە و بەردەوام ڕایەڵەیەکی بەپێزی نێوان خەڵک و متمانەبوون، متمانەبوون بە ئێستامان و دڵنیابوون لە ئایندەمان.

ئەو پەیامە میدیاییەی لای ئێوە کاری لەسەر دەکرێت، تێکڕای دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی و چاکەی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، بەو پێیەی پەیامەکانتان پەیامی ئەرێنین و بانگەوازی ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانین بۆ خەڵکی کوردستان و دوورن لە تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە، ئەمەش خواستێکی گشتی و هەمەلایەنە و هەمووان پێی ئاسوودەن.

خۆشحاڵیشم کە هەمیشە سەکۆیەک بوون بۆ بڵاوکردنەوەی تێڕوانینەکانمان و دەلاقەیەک بوون بۆ دەربڕینی ئازادانەی نوسەران و رۆژنامەنوسان، جێگای پێزانینە کە هەمیشە دەنگمان لە ڕێگەی ئێوەوە بە خوێنەران، بیسەران و بینەرانتان گەیشتووە.

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنتان لێ دەکەم و ئومێد دەکەم هەمیشە سەرکەوتوو بن و ئامرازێکبن بۆ نیشاندانی کوردستانێکی جوان و بەهێز بە هەمووان و هەمیشە گەشاوەتربن و لە لووتکەدا بتانبینین.