بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ی نرخی سوود بڕیاری دا

بانكی فیدراڵی ئەمه‌ریكا بڕیاری داوە گۆڕانكاری لە نرخی سوود نەكرێت

K24 – هه‌ولێر:

بانكی فیدراڵی ئەمه‌ریكا بڕیاری داوە گۆڕانكاری لە نرخی سوود نەكرێت و وەك خۆی بیھێڵێتەوە.

بانكی فیدراڵی ئەمریكا لە یەكەم كۆبوونەوەیدا دوای كۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لە وڵات، بڕیاری دا نرخی سوود لە ئاستەكانی %0.25 بھێڵێتەوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نه‌كات.

ھاوكات لیژنەی فیدراڵی بازاڕە كراوەكانی "ئێف ئۆ ئێم سی" لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ، ئاراستەی ئابووری بەشێوەیەكی گەورە پشت بە ئاراستەی كۆرۆنا دەبەستێت و كاریگەرییەكانی قەیرانی تەندروستی گشتی لەسەر چالاكییە ئابوورییەكان و دامەزراندن و ھەروەھا ھەڵاوسان دەمێنێت و تەنانەت مەترسییەكی گەورە لەسەر پێشبینییە ئابوورییەكان دەھێڵێتەوە، ھەر بۆیە ھەموو ھەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی ھەلی كار زیادبكەن ، بەتایبەت كە چه‌ندین ملیۆن كەس لە ئەمه‌ریكا لە نێوان مانگەكانی ئادار و نیسان، بەھۆی كۆرۆناوە كارەكانیان لەدەستداوە و تاوەكو ئێستاش بێكار ماونەتەوە.