مادەی هۆشبەر ئەنفالی سپی

مادەی هۆشبەر ئەنفالی سپی
مادەی هۆشبەر ئەنفالی سپی

لە کاتێکدا   ئالوودەبوون بەمادەیی هۆشبەر  لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشانە ، دیارە  لەگوزەرشتکردن و پێناساندنی  به  ئەنفالی سپی  بەهەڵەدا ،
نەچووینە بە واتایەکی پڕ پوخت و گونجاو بۆ پێناساندنی ئەم گرفتە دەبینیین ،  بەو پێیەیی ئەو جۆرە پێناسەیە  دوورە  لە وەسفی مەجاز پیاهەڵدان فتۆکۆپی واقعێکە روو بەرووی میلەتەکەمان بووە و ،چوونکە 
دەرنجامە مەترسیدارەکان  
دڵخۆشکەر  نیین و ئەوەمان پێدەڵێت  : کەوا سەڕەرای قەیرانەکان هەرەشەی ئەنفالی سپیمان لەسەرە !  بەو پێیەیی ئاماری ئاڵودەبوان لەهەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی بەرچاو لەهەڵکشانە ، ئەو جۆرە هەرەشەیە بارە لەسەرلایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەرنجامی  نەرینی  هەیە بۆیە ئەو مەترسیە هیچی کەمتر نییە لەشاڵاوی   بەد ناوی ئەنفال کە لە رابردوو ڕوو بە ڕووی گەل و نەتەوەکەمان  بوو، بەڵام ! کە بێرەحمانە رژێمی پێشوو بەزیندوویی زیندە بەچاڵی دەکرد ین بەڵام ئەمڕۆ سەردەمیانە  ئەم شاڵاوە لەسەرەتایەکی دیکە ڕوو بەڕوەی میلەتەکەمان بووە بە بەرگی  کارتێکەری عەقڵی و بە لە دەستدانی زەینو هۆشی تاکەکانی کۆمەڵگای  کەوتۆتە بەرکار  
ئەمە  لە ساتە وەختێکدایە  کە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان    بە هۆی  هەڵکەوتەی جوگرافی تەنراوە بە کێشەو قەیرانی  ئابوری ،کۆمەڵایەتی ،سیاسی لە پاڵ ئەمانە ! سنوورەکانی کراوەیە بۆ ئەوەی بازرگانانی جیهان  بۆ ساغکردنەوەی  بەرهەمە ژەهراوێکانیان  ڕوو لە سنووری هەرێمی ئازاد کراو
بکەن ، بەو هۆیەوە ئەو سنوورە هەنگاوی ترانزێتی بەرێکردوە بازی داوەتە سەر ئەو قۆناغە ،کە سنورەکەی  کەوتۆتە بەر هێڵی گەرمی بازرگانیکردن  بە مادەی هۆشبەری نەوەک لۆکاڵی بگرە ! جیهانی  ……..بەواتا تەواوی بازرگانانی جیهان فۆکەسیان لەسەر ئەو پارچە خاکە ستراتیجییە کە بە دەریایەک خۆێن ئازاد کراوە  بەڵام کە وەکو دەوڵەت خۆسەر نەبووە بۆیە سنوورەکانی واڵان لە رێگای ئەو خاڵە سنوریانە  نەیاری کورد بەرهەمە ژەهراوەکانیان بەپلان داخیلی هەرێمی کوردستان دەکەن  ، ئەمەش هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەرەشەیەکی راستەقینەیە بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان لەسەرەتایەکی تازەدا ، لەهەمان کات کێشەیەکی چارەنوسازە  پیویستی بەخەمخۆریەکی گشتییە لەسەر ئاستی تاک و ئینجا حکومەت بە نموونە لەوڵاتی ئیران لە ناوچە فارس نیشینەکان یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی بە مادەی هۆشبەر زۆر تۆندو تۆڵە  سزای زۆر قورسی بەسەر ئالۆدەبووان و بازرگانان سەپاندوە تا سزای لەسێدارەدان بەڵام لە کوردستانی رۆژهەڵات لە ناوچە کورد نشینەکان یاسا بەرکارەکان شلو خاو خلیسکە
چوونکە بۆ نەیارانی کورد لەهەر  چوار پارچەی کوردستان مەیینی عەقڵی  کوردی  بێهۆش کردنی بەزیندوویی  مەبەستێکی ستراتیجییە ؟ چەندین دەیەیە ئیشی لەسەر کراوە
لەهەمان کاتدا ستراتیجە چوونکە سەرەرای قەیرانەکان هەڵدێراوە  بۆ ئیبادە لە ناوچوونی گەلێک کەتەنها ژیانی مەبەستە  

کە لە ڕابردوو نەیارانی گەلی کورد  نەیانتوانی بەئەنفالی رەش کۆتایی بەو نیشتیمانە بهێنێنن بۆیە گۆرینی بەرگی چەوساندنەوەی ئەو گەلە هەر رۆژێک و مۆدیلی تازە بەبەرهەمە بۆیە کە ئاراستەی ستراتیجیەتی داگیر کاری گۆڕا بەناهۆشمەندی بەبێهۆشکردنی تاکەکانی کورد لە بەبەرگی تازە کە شێوەی ئەنفالی سپی بەخۆوە گرتوە  
 لامان سەیر نییە کە  ئامارەکان لەهەڵکشانن 
لە نەشو نمای مادەی هۆشبەر  لەخاکی هەرێمی کوردستان  بەدەر لەو خاڵە زەقە هۆکاری خۆماڵیش پاڵنەرن بەتایبەت ساڵ پار کاتێک دەست بەسەر کارگەیەکی تایبەتمەند بەدروستکردنی مادەی هۆشبەر لەشاری سلیمانی دەست بەسەر دا گیرا و لەشارەکانی خواری عیراق  چەندین کێڵگەی مدەی هۆشبەریان چاندوە بۆ بەرهەم هێنانی  بەهەمان شێوە بەهۆی نا ئارامی سیاسی لەناوچەی مادەیی ١٤٠دەستوری  بەهۆی بۆشایی ئەمنی ئاسانکاریەکی زۆر دەکرێت وە کراوە بۆ مامەڵەو بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر 
بۆیەکاتێک رێنجەکە لەهەرەمە گرنگە بیر لەهەنگاوی چارەسەر بکرێت ! لەسەر ئاستێکی  باڵا کە خێزان و حکومەت بیەکەوە یەکبگرن لە تۆرێکی نیشتیمانی ئەو کەشتییە بەیەکەوە بەرێوە ببەن تا دەگەنە کەناری ئارام چوونکە چەپڵە بەیەک دەست  لێنادرێت  باڵندەی مەلیش توانای نییە بەیەک باڵ بفرێت 
گرنگە خانەوادەکان چاوکراوەو هەستیار بن بەتایبەت لەسەردانی کردنی قاوەخانەو شۆێنە گشتێکان بۆ نیرگەلە کێشان لەئاست ئەو هەرەشەیە بەئاگابن هۆشیار بن لەهەمان کات بەدەرنجامە پر مەترسیەکەی رۆشەنبیربن  ئاستی  ماریفیان بەرز بکەن بە  زەرەوو زیانی لە رێگای مادەی هۆشبەر   بە خانەوادەکان دەکات لە زەرەو زیانی مافیی گیانی هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان هتد…..بەهەمان ئاراستە ناوەندەکانی ئەکادیمی گرنگە ڕۆڵی کاریگەر  بگێرن  لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەستەوەستان نەوەستن بۆ روو بەرووبوونەوەی گرفتێکی مەترسیدار کە خەریکە کونو کولەبەری شارەکانی  هەرێمی کوردستان بەپیریەوە ئەچیت   

ئەوەیشمان لەیاد نەچێت کە کێشەیەکی جیهانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیویستی بە ستراتیجێکی جیهانییە بۆ قەلا چووکردنی لەکۆمەڵگادا   چوونکە بازرگانەکان مەبەستیانە خاکی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان
  کە بەشێوەیەکی گشتی  لەوڵاتانی دراوسێوە دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان مەبەستیانە لەناو خاکی کوردستانەوە بیگوازنەوە بۆ ناو وڵاتانی  تر  بەرەهایی دەڵێین  لە هەر چوار دەورەی خۆمان مادەی هۆشبەر دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان  ئەمە لەکاتێکدا   تاوانەکە خۆی لەخۆیدا تاوانێکی شاراوەیە و لەهەموو جیهاندا  بەکارهێنانو بازرگانی کردن رووی لە زیاد بوونە   بۆیە سیاسەتی  هەرێم لەو 
ستراتیجیەتەی هەرێمیەی  کوردستان کە ئیشی پێدەکەن  سەرکەوتوو بوونە بەدەستگیرکردنی ئەو رێژە زۆرانەی کەداخیلی هەرێمی کوردستان  دەبن ئەوانەی دەسگیر کراون  کرین و فرۆشن بەمادەی هۆشبەریان  کردوە  دەرخەری ئەوەراستیەن   کە کارو چاڵاکێکانی بەرایەتێکانی مادەی هۆشبەر زۆر چاڵاکن دواجار  گەیشتون بەو  دەرنجامە زۆر باشانە سەرکەوتوو بوونە  بەشێوەیەک لە شێوەکان کەوا مامەڵە بە مادەی هۆشبەر کۆنترۆڵ بکەن هەوڵ دراوە   را رادەیەک سەرچاوەی مادەی هۆشبەر ووشک بکەن   نەهێڵین هەرێمی کوردستان ببێتە وێستگەیەک بۆ بڵاو بوونەوەی ئەو ژەهرە پیسە   ئەوەی ماوە بڵێین نەیارانی کورد لە رابردوودا سەرکەوتوو نەبوون بەبەرگی ئەنفالی رەش میلەتی کورد لەناو بەرن  ئەمرۆ بەبەرگی ئەنفالی  سپیش سەرکەوتوو نابن چوونکە ئیرادەی ژیان لەئیرادەی مردن بەهێزترە