پشتێنەی  ئارامی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان

پشتێنەی  ئارامی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان
پشتێنەی  ئارامی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان

لەگەڵ ڕواندنی   یەکەم  دار لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی  ، ئەو دەستپێکە  تەنها دەستپێکی ئاسایی  نەبوو .

بگرە سەرەتایەک بوو بۆ ڕواندنی هیوایەکی تازە، لە دڵ و  دەروونی هاوڵاتیان، لە هەرێمی کوردستان .

بەو  پێیەیی  بەیانی  مژدەی بووژانەوەی پەرژینی ئارامی، بۆ  پایتەختی هەرێمی  کوردستانی لەگەڵ خۆی هێنا بە چاندنی 7ملیۆن دار و، بەدرێژایی 78 کیلو مەتری بازنەیی لە شاری هەولێر، لە هەمان  پرۆژە بریاری دروستکردنی 11 پۆندو  4 چوار پارک و  ، ژمارەیەک ناوچە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە  خۆماڵییەکان لەهەمان پرۆژە  دەست نیشان کراوە.

دیارە ئامانج  لەو پرۆژە یە ، بەدەر لە ڕازاندنەوەی سیمای شار ، هاتنە کایەیی ژینگەیەکی ساغڵەم و پاکە لە پایەتەخت بەتایبەت لەم هەلو مەرجەدا پرسی   ژینگە پرسێکی گلوباڵی جیهانییە .

ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە وە بەپی پلانی ستراتیجی حکومەت  پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری لەکەرتی گشتی، تەنها بەو پرۆژەیە ناوەستێت  چونکە   کەتەلۆکێک  بۆ بیناسازی تەلاری نیشتیمان ئامادەکراوە، بۆیە بەرچاو ڕوونە ئەو جۆرە پرۆژانە کە مەهامی داهاتوون نە تاکە پرۆژەی بونیادناوە دەبێت نە کۆتا پرۆژە، بگرە  رێزبەندیەکی جێبەجێکار ،لەفۆرمێکی تازەی گەشەسەندن بۆ ئەوەی لەئایندەدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن .

ئەگەر چاو بخشێنیینە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان   لە  چوار ساڵی ڕابردوودا ، خۆ ئەو راستییانە دێنە بەر دید  کە دەیان پرۆژەی ستراتیجی سەنگیان هەبووە کەوتونەتە بواری جێبەجێکردن ،لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ،کە ئەو پرۆژانە لە کەشێکی نالەبار  سەرەرای ئاڵنگارییەکان  هاتونەتە کایەوە ، بەر مەبنای ئەو ڕاستییەی ، کە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2013  لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە براوە ریگری لەهەناردە ی  دەکرێت .

خۆشبەختانە برینی شادەماری ئابووری  نەبووە لەمپەر لە پێش جێبەجێگەیاندنی دەستکەوتە خزمەتگوزارێکان ، بە پێچەوانەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوولە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک  پرۆژەی بەرچاو  وەکو   پرۆژەی کارەبای 24 كاتژمێری ، پرۆژەی چارەسەکردن کێشەی بێ ئاویی ، دروستکردنی کردنی پۆندەکان  هتد……….

هەڵبەتە ئاستەنگەکان نەبوونە لەمپەر لەپێش دەستکەوتەکان،  لەپراکتیکدا  پرۆژە لەدوای پرۆژە پێشکەش بەهاوڵاتیان کرا لە هەرێمی کوردستان  .

هەروەها لەکاتێک ئەرکی بووژانەوەی سێکتەرە جیاوازەکانی کەرتی گشتی، لە ئەمڕۆدا دیفاکتۆیە، دواجار ڕاستییەکان ئەوەمان پێدەڵيت، هەرێمی کوردستان  هەرێمێکی سەربەخۆیە و جیاوازە لەڕابردوو،  هەرێم خاوەنی هەیە و لەدەستێکی ئەمیندایە، 

 میکانیزمی کارابوونی پرۆژەکان لەو هەرێمە ،گەواهیدەرەن  کەوا ئەو پرۆژەو سەدان پرۆژەی ئاوەدانی بۆ دیزانی و ژیانێکی  مۆدێرن بۆ ئارامی نیشتیمان لەئارادایە .

ئەگەر چی پرۆژی پشتێنەی سەوز لەسەرەتایە بۆیە خواست و  هیوای  پاراستنی ئەو دەستکەوتە  ،هاندەرە  بیر لە میکانیزمی ئیدامەو پاراستنی   بکرێت ،بەتایبەت لەهەل و  مەرجێکدا  خۆسەرکردنی هەنگاوی پتەوو بووە  بەواتا

گرنگە بەدەر لە جێبەجێکردنی پاشخانەستراتیجێکان ، پلانی پاراستنی  و چاودێریکردنی تایبەتی هەبیت لە بەرەنگاری پێشهاتە نەخوازراوەکان، لەشێوەی ئاگر کەوتنە بە زیادکردنی بنکەکانی ئاگر کۆژینەوە، لەتوخوبی ئەو پرۆژەیە، هەروەها پاراستن و چاودێری کردنی وردی پرۆژەکە، بەزیادکردنی ژمارەی پۆلیسی دارستان .

ئەوەی ماوە بڵێین …

بەرچاو ڕوونێکانمان خۆزگەیە  کە خۆزگەکانمان لە پێڵوی چاوەکانمان  تەنها بۆ نیشتیمان هەڵ دەتروکێن.