شەنگە هاوار کاکەیی
نووسەر
جوانترین پەرەدایم لە پەیامی سەرۆک
بەمەبەستی سەرخستنی لیستی275، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری ،لە 7ـی تشرینی دووەم، بە بۆنەیی کۆتایی هێنان ، بە بانگەشەی هەڵبژاردن ، بە فەرموودەیی ئیمامی عەلی کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نۆێنەران هێنا .
بەوپێیەی وتارە بەنرخەکەی لە بنەمایەکی نەتەوەیی نیشتیمان پەروەرانە هەڵقوڵا بوو، بۆیە چاوەڕوانێکان بۆ کانگای ئارامی دەژمێرەکانی بەجوانی بەرێکەوت .
بەر مەبنای ئەو ڕاستییەیە کاتێک سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی جەماوەر دەکات، ئەوەی جێگای گومان نییە، بەیانی ئەو ڕاستییەیە کەوا پەیامی سەرۆک لە دیدی جەماوەر ئومێد بەخش و واتا هەڵگر دەبێت .
بۆیە لەگەڵ سەرکەوتنی بۆ سەر ستێج ، جەماوەری خروشاو بەیەک دەنگ ڕایانگەیاند (پێشرەوی کورد پارتییە سەرۆکمان بارزانییە)
کە دڵنیابوو پەیامەکانی سەرۆک هاوشێوەی ڕابردوو لە ریزبەندی دەستەواژەکانی لەم هەلەیشدا بۆ میلەتێکی ئازادی خواز کانگای ئارامیین.
هەرچەندە، وتارە میژوویەکەی سەرۆک بە بایەخەوە وەرگیرا ، هەروەها بە پاکێجێکی رێکخراو ئاماژەیی بە زۆر پێشهاتی گرنگ کرد لەوانە:
مادەی 140 نە لەبیر دەکەین نە وازی لێی دێنیین، هەوڵ دەدەین بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدرالی، حکومەتی عیراق دەبێت قەرەبووی زیان لێکەوتەوانی ئەنفالکراوان کیمیاباران دێهاتە ئەنفالکراوەکان بکات، ئەوانەی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دەکەن ئەوانەی کارخانەی مادەی هۆشبەریان داناوە چ لەهەرێم چ لەبەغدا چ لە شۆێنانی تر دەبێ بدرێنە دادگاو سزا بدرێن، ئەوانەی پێیان ناخۆشە بە پرۆژە وەڵامیان دەدەینەوە، دەستی یەکە یەکەتان ماچ ئەکەم کە نەتانهێشت ناحەزان پیلانەکانیان سەر بگرێ هتد…
بەڵام، لەم تەوەرە سەرنجمان لەسەر بەهێزترین و جوانترین پەرادایمە کە پەرەدایمی بەرەنگاری ستەمە، کە بە فەرموودەی ئیمام عەلی سەرۆک پەیامەیی کۆتایی راگەیاند و ئەو پەیامە بەنرخەی ئاراستەی تێکرای ئامادەبوان و گەلی عێراق کرد کەفەرموویی ئەگەر تواناو دەسەڵاتت هەبوو زوڵم مەکە، چوونکە کۆتایی زوڵم پەشیمانییە، چاوی زاڵم دەخەوێت، بەڵام مەزڵوم بەئاگایە و دوعات لێدەکات،کەچاوی خوا ناخەوێت .
ئەوەی ماوە بڵێم هەمان فەرموودەیی جەنابیانە بژی کورد بژی کوردستان بژی کاروانی خوێنی شەهیدان.