شەنگە هاوار کاکەیی
نووسەر
24كاتژمێر کارەبا 24کاتژمێری هیوا
زانای بە ناوبانگی ئەمریکی تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی 1879 وزەی کارەبای داهێنا لەو سەرەتایەوە، بەواتا 164 ساڵە تەونی رووناکی تەواوی جیهانی داپۆشیوە کەچی، بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و سەرهەڵدانی رووداوی جەنگ و وێرانەیی ژێر خانی ئابوری ،لە بەشێک لە وڵاتاندا، سیستەمی وزەی کارەبا تێکشکاوە ، وەکو: عیراق لبنان،ئەفغانستان ،سوریە،پاکستان ،یەمەن ،نیجیریاو فەلەستین ، وڵاتانی ئەفریقیا .
لە کاتێک وڵاتی عیراق لە پێشەنگە بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی وزەی کارەبا، بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دیارە لەو بارەیەوە هەرێمی کوردستان بەدەر نەبوو ، لە سەرهەڵدانی کێشەیی کەمی کارەبا .
پەلکێش کردنی ئەو گرفتە بۆ کوردستانی باشوور زۆری خایاند، تاوەکو لە پاش سی و چوار 34 ساڵ چاوەڕوانی ، کابینەی نۆیەم حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو ! لە دابین کردنی کارەبای 24 بیست و چوار کاتژمێری .
کە بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەت رێژەی هاووڵاتیانی سوودمەند لەو پرۆژەیە گەیشتۆتە 2,7 ملیۆن کەس .
ئەگەر چی دابینکردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە مافێکی سەرەتایی هاووڵاتیانە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی وڵاتێکی قەیراناوی پڕ لە کێشمەکێشی سیاسی وەکو وڵاتی عیراق، ئامانجێکی مەحاڵ بوو .
بەتایبەت لە پاش برینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدرال ، کە ئەو فشارانە فاکتەرێکی بەهێز بوو لە بەرێوە بردنی پلانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردن پرۆژەکان.
دواجار مەسرور بارزانی سەرکەوتوو بوو لە هێنانە دی خەونی مەحاڵ بۆ هاوڵاتیان لە سنووری هەرێمی کوردستان ئێستا ئەو پرۆژەیە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیی نزیک تەوای هەرێم دەگرێتەوە.
لەڕاستیدا پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری وزەی هیوایەکی نەپچراوە ئەو وزەیە نەوەک تەنها ماڵەکانمانی روناک کردوەتەوە بگرە دڵ دەروونی هاوڵاتیانیشی روناک کردوەتەوە بە 24 کات ژمێر ی هیوا .
بۆیە پارستنی ئەو دەسکەوتە بەهایەکی نیشتیمانیی بەرزە لەهەمان کات داوای
رەچاوکردنی باری دارایی هاووڵاتیان دەکرێت نەوەکو چرای هیوا خامۆش بێتەوە .