لە چاڵنجی یەک ملیۆن  دەنگ جەماوەر بریاریدا

لە چاڵنجی یەک ملیۆن  دەنگ جەماوەر بریاریدا
لە چاڵنجی یەک ملیۆن  دەنگ جەماوەر بریاریدا

لە بانگەشەی  هەڵبژاردنی  ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عیراق،  چاڵنجی  یەک ملیۆن  دەنگ ، لە لایەن سەرۆکی  هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی راگەیەندرا.

خۆسەرکردنی  ئەو ئامانجە دیموکراسیە، لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدان ،جێگای تێڕمانە، چوونکە تێکرای ئەو دەنگانە  سەدای ئەو  دەنگە دلێرانە بوون کە توانیان بەسەرکەوتوویی  بەستەڵەکی چاوەڕوانی بتوێننەوە و گریمانەیی پارت و لایەنە 

جیاوازەکان تێکبشکێنن  .

ئەو  بەرچاوڕوونیە پێشوەختەی  سەرۆكی هەرێم کەوا عەرشی نەیارانی پارتی هەژاند، بەوەی چاڵنجەکەی سەرووی یەک ملیۆن دەنگی تێپەراند .

لەو  سەروو بەندەدا جێگای ئاماژەپێکردنە لەگەیشتن بە ئاکامی ئەو دەرنجامە چوون، تەنها بەپشتیوانی  هەوادارو لایەنگران ئەندامانی پارتی  نەهاتە دی، بگرە بە هاوبەشی و پشتیوانی هێزی جەماوەرێکی خۆرسک هاتە بەرنجام.

کە ئاکامە روونەکان بە قەڵغانی  سەرکەوتن کۆتایی هات لە ڕاستییدا ئەو گەردەنە نیشتیمانییە  کە لەلایەن جەماوەرێکی خروشاو و خۆرسکەوە پێشکەش  بەپارتێکی نەتەوەیی تەمەن 79 ساڵە کراوە  سەرکەوتنێکی ئیجگار مەزنە .

بەو پێیەی ئەو دێرانە لە خۆێندنەوەی فەلسەفەی بیر نەتەوەییدا  لاپەرەیەکی تازە نەبووە، هاوتەریبوون و  رەنگدانەوەی لە بیری رابەری روحی نەتەوەی کورد مەلا  مستەفای بارزانی بەدیکراوە کە گوتەیەکیدا هاتووە: هەموو کوردێکی دڵسۆز پارتییە، بەلام هەموو پارتییەک کوردێکی دڵسۆز نیە .

ئێستا کە هێزی پارتی  لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە هێزێکی براوەیە ،پرسیار ئەوەیە؟

چ پاڵنەرێک  لە پشت ئەو سەرکەوتنانەن، وەڵامی ئەو پرسیارە  قورس نییە، لە کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنەکانی بەکردار جێ بەجێ دەکات و پابەندە بە پەیڕەو پرۆگرامی بیناسازی نیشتیمانی، بۆیە حاڵەتێکی ئاساییە گەیشتن  بەو پلە بەندیە .

بەر مەبنای ئەو ڕاستییەی،  پارتی لەو قۆناغەدا ئاستی بیری گروپ بەندی حزبی تێپەڕاندوو،ە  ڕژدە بە پێشکەشکردنی خەباتێکی نەوعی، لەگۆڕەپانی سیاسیدا،  ئەو پێشکەوتنانەی  لە هەرێمی کوردستان بەرچاون، باشترین بەڵگەی سەلمێنەرن، بۆ تێگەیشتن لە

دۆزینەوەی کلیلی نهێنی پشت  تێپەڕاندنی یەک ملیۆن دەنگ، دواجار  ئەوە گەلە بریاردەدات .