پرۆژە خزمەتگوزارییەکان  یان شانەی هەنگ

پرۆژە خزمەتگوزارییەکان  یان شانەی هەنگ
پرۆژە خزمەتگوزارییەکان  یان شانەی هەنگ

یەکێک لە خەسڵەتەکانی دونیای ئەندازەیی جیهانی هەنگ بەردەوام کارکردنیایە، لە پێناو  بونیاتنانەوەی نیشتمانێک  لە خزمەتی ئادە میزاد بێت، بە پێشکەشکردنی خوراکێکی شیرین و سوود  بەخش .

 هەنگەکان لەکام شوێن خانوچەیان  دامەزراند، هەر لەو شۆێنە شەکرو شیلەی چیژ بە خشی لێدەباریت .

 وەلێ ئەو درمانە ،لەگەڵ ریتمی ژیانیان هاوتەبان و  ماندوو نابن و تێدەکۆشن، بە بێ حەسانەوە بە بێ ڕەچاوکردنی  دۆخی نالەباریان .  

لە ڕامانی ئەم فەنتازیا شیرینە، بە بەراورد لەگەڵ دونیای ئادەمیزادا  ئێمە لەپرسیارین،  ئەگەر  ئەو بونەوەرانە لەچەشنی  درمیش بن، بەڵام بە باڵە تەنکەکانیان  خۆ بونیاتنەرن کەژیان  خۆی شایەنی شەڕی گەورەیە.

ئەم دیمەنە وامان لێدەکات بکەوینە  تێفکرین، لە ئاویتە بوونی بۆ نیاتنانەوەی نیشتیمانمان، بەڵام هەمیدس پرسیاری گەورە لێرەیە،  ئایا لەدامەزراندنی نیشتیمانمان  کێ جەنگی گەورەمان بۆ دەکات ؟

 نەخاسمە  ئێمەی نەتەوەی کورد بە هۆی ئاڵۆزی دونیای سیاسەت و ئاڵنگاریە هەرێمییەکانەوە ساڵانێکی  دوورو درێژە بەدەست قەدەرێکی نادیاری چوار پارچەیی دەناڵێنیین .   

ئەو دۆخە نالەبارە، وای لە هاونیشتیمانیانی  گەلەکەمان کردووە کەوا بۆ بونیاتی نیشتیمانێکی سەربەخۆ و ئازاد، لە شیلەو شەکراوی هەنگ  بگەرێن، لە کۆی دونیا هەبێت.

 ئەمەو لە کاتێکدا لە باشووری کوردستان  کابینەی  نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی بونیاتنانەوەی سێکتەرە جیاوازەکاندا  بەستراتیج و بەرهەمە، ئەگەر چی ڕوو بەرووی ئاڵنگاری بووە، بەڵام بەردەوامە لەخزمەتکردن.

 ئاستەنگەکان نەبوونە لەمپەر لە پێش کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵات .

پرۆژە یەک لە دوای یەکەکان کەوا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن، گەواهیدەری ئەو ڕاستییە کەوا حکوومەت ڕژدە لە پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی نەوعی بۆ هاووڵاتیانی .

 لە ئاویتەبوونی هەردوو نیشتیماندا لەکاتێکدا  کاروانی گەشەسەندن  بێ وچان بەردەوامە، ئەوان بۆ نیشتیمانێک تێدەکۆشن لە لەخزمەتی مرۆڤایەتی دابێت، ئێمەش کە هاوچەشنیین،  بەڵام میلەتێکین تەنها ژیانمان مەبەستە .