حه‌سه‌ن جه‌باری
پەیامنێر
پارتییه‌كانی سلێمانی ده‌پرسن بۆ رقیان لێمانه؟
"به‌بڕوای ئێمه ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان دوور له‌شه‌رم ده‌بێت ده‌یان لێكۆڵینه‌وه توێژینه‌وه و دیبه‌یت و پانێڵ و سیمینار ساز بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگ و هه‌ستیاره"
ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له نێو دۆخێكی مه‌ترسیداردا گوزه‌ری كرد، مه‌به‌ستم ئه‌و ئاژاوه‌گێڕی و فیتنه‌یه بوو، كه هه‌ندێ لایه‌ن له پێنجوین و سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گروون و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه به ناوی خۆپشاندانهوه ئه‌نجامیاندا، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای حزبی و حكومی، به ئامانجگرتنی باره‌گای پارتی (ته‌عدا) كردن له كه‌وادری پارتی و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه، كه سه‌رمایه‌ی ره‌مزی ئه‌م وڵاته‌ن، جێگه‌ی تێڕامان و لێكدانه‌وه‌ی قووڵه، گه‌ر گونجاو بێت به‌راوردی بكه‌ین له‌نێوان ئه‌وه‌ی له (11) سێپتمبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا روویدا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له خۆیان ده‌پرسی بۆ وامان به‌سه‌رهات ده‌یان ناوه‌ندی توێژینه‌وه ئه‌م پرسیاری ده‌كرد، بۆیه مافی پارتییه‌كانی سلێمانییه بپرسن بۆ وها ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له زۆنی مله‌وه‌ن؟
به‌بڕوای ئێمه ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان دوور له‌شه‌رم ده‌بێت ده‌یان لێكۆڵینه‌وه توێژینه‌وه و دیبه‌یت و پانێڵ و سیمینار ساز بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگ و هه‌ستیاره. ئێمه لێره‌دا له چه‌ند ره‌هه‌ندێكه‌وه دیدگای خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده جیاجیاكانی تێفكرین له‌م وڵاته ده‌ست به‌توێژینه‌وه‌ی بكه‌ن له جێگا و شوێنێكه‌وه ده‌ست بۆ راستییه‌كان ببه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی بابه‌تی، تێڕوانینی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م گۆشه‌نیگایانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت:
- ئایا ئه‌م جۆره له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته ده‌چێته قاڵب و چوارچێوه‌ی ململانێ؟
- ئایا زۆنی مله‌وه‌ن به‌ئاگا یا بێ‌ئاگا، ده‌زانێت ژینگه‌یه‌ك له رق و كینه‌ی به‌رهه‌مهێناوه؟
- ئایا باره‌گاكانی پارتی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و توندتیژین، سته‌م ده‌كه‌ن یا سته‌میان لێده‌كرێت؟
- سه‌باره‌ت به‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ململانێ
لێكدانه‌وه‌ی ململانێكان هێز پارێزی یان به‌ده‌ستهێنانی هێزێك و سه‌ندنی له چه‌نگی ئه‌وی دی‌دا، بنه‌مای به‌رێكه‌وتنی نێوان گرووپه پێكهینه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگایه جا كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی بێت یا ئایینی یا مه‌زهه‌بی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری بێت، مرۆڤ له ئه‌زه‌له‌وه خواستی ململانێی هه‌یه له پێناو مانه‌وه‌دا، له‌پێناو مانه‌وه‌ی هێزدا، یاخود له‌پێناو به‌دیهێنانی هێزدا، گرووپی ململانێكار له پۆڵینی سته‌مكار بێت یا سته‌ملێكراو، لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵیم: ئه‌مه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا روویدا ده‌چێته خانه‌ی كام یه‌ك له‌و ململانێیانه‌ی باسوخواسمان له‌سه‌ر كرد، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، مه‌زهه‌بی ئه‌خلاقی؟ بێشك ده‌كرێت بڵێین: له‌ژێر چه‌تری ململانێی سیاسی به‌رپابوو، ئایا كات و ساته‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی سیاسی له‌بار بوو؟ هه‌موو ئه‌م لێكدانه‌وانه‌ی ده‌مانباته‌وه سه‌ر سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كه، كه له‌په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت و به‌ته‌پڵ لێدان ده‌ستیپێكرد، ململانێكان گوزرایه‌وه بۆ نێو شه‌قامی باشترین ژینگه بۆ ئه‌م گه‌مه سیاسییه نابه‌جێ و ناڕه‌وایه، كه سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان بوو، ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه ئاگای قووڵی سیاسی تێدا بێت، ره‌نگه به‌بێ ئاگایی ئه‌نجامدرابێت، دۆخه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت ئاژاوه روویدا (په‌كه‌كه) زه‌مینه‌ی بۆ سازبوو بۆ ئه‌وه‌ی رق و كینه‌ی خۆی خاڵی بكاته‌وه به چه‌كی قورس شه‌ڕ بكات و به‌شێك بێت له به‌رنامه‌ی سووتاندن و وێرانكردن و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه، كه‌وابوو ئه‌مه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی رێگاپێدراو، كه به‌داخه‌وه زۆنی مله‌وه‌ن ئه‌م ژینگه‌یه‌ی خولقاند و دۆخه‌كه به‌ره‌وه ناهه‌مواری رۆیشت.
ته‌وه‌ری دووه‌م : ئایا زۆنی مله‌وه‌ن كاری له‌سه‌ر كولتووری كین و رق كردووه؟
چاودێری سیاسی و ئه‌وانه‌ی له كێڵگه‌ی مه‌عریفی و رۆشنبیری كارده‌كه‌ن گه‌ر ته‌ماشای خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م زۆنه بكه‌ن له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی نووسراوه له‌سه‌ر ده‌ستی كاره‌كته‌ر دیاره‌كانی له شاخ و شار بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چی گوزه‌راوه و چی ده‌گوزه‌رێت، مه‌به‌ستم بوو بڕوانینه كۆی ئه‌و بیروهریانهی نووسراوه (دیداری ته‌مه‌ن مام جه‌لال، له‌بری بیروه‌ری مه‌لا به‌ختیار، په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ڵۆ سووره‌كانی قه‌ندیل فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، چه‌پكێك له مێژووی كۆمه‌ڵه برایم جه‌لال)، كاتێك ئه‌مانه ده‌خوێنیته‌وه سوپاسگوزاری ماندووبوون و شه‌ونخوونی له‌خه‌بات و تێكوشان ده‌كه‌یت، وه‌لێ نیگه‌رانی قووڵ داتده‌گرێت كهتهماشا ده‌كه‌یت رۆژگارێكیان به‌رهه‌مهێنا له رووی سیاسییه‌وه، كه ره‌ش له جێگه‌ی سپییه، ترسنۆك له جێگه‌ی قاره‌مانه، دز لهجێگهوی پیاو چاكه، نادادی جێگه‌ی به دادپه‌روه‌ری له‌ق كردووه، له كۆی گشتیدا به‌رهه‌مهێنانی رق و كینه هه‌یه و به‌رده‌وامی پێده‌درێت، ته‌نیا چه‌ند دێری له كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار وه‌ربگرین له‌سه‌ر رقی سایكۆلۆژی و تاوان، زۆر راستیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌ڵێت: رقی سایكۆلۆژی دهشكرێته به‌شێكی به‌رنامه‌ی سیاسی سه‌ركرده یا هێز، ده‌زگا و ئۆرگان، بهناڕهواش ده‌یسه‌پێنن و تاوانی لێده‌كه‌وێته‌وه، چۆن جه‌نگ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته به شێوازی توندوتیژی، هه‌روه‌ك (كلاوزه ڤیتز) گوتوویه‌تی: نه‌خۆشی سایكولۆژی، كه ده‌خرێته ناو به‌رنامه و بڕیاری سیاسییه‌وه، له كاتی ململانێكاندا سه‌ره‌نجام رووداوی نه‌خوازراو كوشتن و كوشتاری لێده‌كه‌وێته‌وه، نه‌خۆشی سایكۆلوژی له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێته به‌شێكی رووداوی خوازراو یان نه‌خوازراو، چونكه نه‌خۆشیه‌كه هه‌وێنی بڕیار و به‌رنامه سهپێنراوهكانه.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵیم: فه‌زا و ژینگه‌ی سیاسی له‌م ده‌ڤه‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كین و نه‌خۆشی ده‌روونی كاری له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێت، توڵه كراوه‌ته بنه‌مای سه‌ره‌كی ململانێكان، چونكه ئه‌وه‌ی روویداوه له سلێمانی و گه‌رمیان و پێنجوین، له سووتاندنی باره‌گا و دام و ده‌زگای حكومی، بێگومان بڕیاری سیاسی ناته‌ندروستی له پشته، ( په‌كه‌كه) ئه‌تمۆسفێری قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوان ئه‌نجام بدات، به ناحه‌ق پێشمه‌رگه شه‌هید و كادره‌كانی پارتی به‌ردبارن كران، ئه‌م ژینگه ناته‌ندروسته بۆ سیاسه‌ت و ململانێ، كه مێژوویكی قووڵی هه‌یه وه‌ها ده‌كات رای گشتی تاڕاده‌یه‌ك چه‌واشه بكات و له جێگه‌ی متمانه كینه و رق به‌رهه‌مبهێنێت.
ته‌وه‌ری سیهه‌م: ئایا باره‌گاكانی پارتی سه‌رچاوه‌ی توندوتیژین له سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری، ناوچه‌ی پیره‌مه‌گروون به‌نموونه:
ئه‌وه‌ی له سلێمانی ده‌ژی و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، ده‌زانێت كاری پارتیهتیی له چواچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و چاكه‌ی گشتی ده‌سوڕێته‌وه، كاری رێكخراوی ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێگه‌یاندنی كادر و كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌شداریكردن له پرسه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، گه‌یاندنی كێشه و گرفته‌كان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، هه‌موو ئه‌م كارانه دهچهه قاڵبێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ خزمه‌تی ناوچه‌كه، ئه‌مه بۆ هه‌موو باره‌گاكانی پارتی له‌م سنووره راسته، هه‌روه‌ها كاری ته‌واو له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی یه‌كتر قه‌بوڵكردن، بۆ ئه‌وه‌ی كولتووری لێبوورده‌یی جێگه‌ی كولتووری كینه و رق بگرێته‌وه، بۆیه كه‌وادری پارتی و لایه‌نگر و دۆسته‌كانیان، مافی خۆیانه بپرسن بۆ رقیان لێمانه؟
سه‌ره‌نجام:
له كۆی ئه‌وه‌ی خستمانه‌ڕوو، بۆ هه‌موو لایه‌ك روونه، كه (فه‌زا) و ژینگه‌ی سیاسی له سلێمانی، له‌ژێر چه‌تری كینه و رق له‌ناوبردنی یه‌كتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌شاخه‌وه درێژه‌ی هه‌بووه بۆ شار، كه ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه، بۆیه له‌و ململانێ و كێشمه‌كێش و ئاڵۆزییه پارتییه‌كان ده‌كرێنه ئامانج، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه، بۆیه پارتییه‌كانی سلێمانی با بۆیان روون بێت، باجی كۆی سیاسیه‌تی پارتی ده‌ده‌نه‌وه، كه به‌كورتی پارتی ده‌ستی به‌چاكسازی كردووه، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خته له قه‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به پرۆسه كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ململانێی توند له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌بێت پارتییه‌كانی سلێمانی باش له‌وه تێبگه‌ن خاوه‌نی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن بۆیه به‌رده‌وام لێره و له‌وێ توندتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه ئه‌و هاوكێشه‌یه تا ئێستا ماوه، دژی پارتی به ده‌سكه‌وتی ماددیت زیاد ده‌كات، لای دوژمن و نه‌یاری كورد خۆشه‌ویست ده‌بێت.