د.شه‌هرام عه‌لی كهژۆ
پەرلەمانتار
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕێزگرن له ده‌نگی راسته‌قینه‌ی گه‌ل
دووساڵه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، به‌ڵام چه‌قبه‌ستوویی سیاسی هێشتا رێگره له‌به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، له‌دوایین په‌یامیدا، پارتی ده‌ستبه‌جێ داوای له هێزه سیاسییه‌كان کرد، ئه‌وانه‌ی كه‌مترین و ئەوانەشی زۆرترین كورسیان هه‌یه، بێنه‌پێشه‌وه و په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای په‌یامه‌كه، هیچ ئاماده‌سازیه‌ك نه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌م چه‌قبه‌ستوییه سیاسییه‌وه، زیانێكی زۆر به پێگه‌ی دامه‌زاروه شه‌رعیه‌كان به‌تایبه‌ت په‌رله‌مان كه‌وتووه، چونكه كراوه‌ته كارتێكی سیاسی وه‌ك فشاری به‌كارده‌هێنرێت له كاتێكدا ئه‌م دامه‌زاروه ده‌بێت وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك به‌م شێوازه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه كه هه‌ندێك هێزی سیاسی هێشتا له‌سه‌رده‌می عه‌قڵیه‌تی په‌نجا به په‌نجان هه‌ر به‌و تێروانینه‌وه دەڕواننە دامه‌زاروه ده‌ستووری و یاساییه‌كان، بۆیه نه دێنه پێشه‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه ئاماده‌ن سازش له‌سه‌ر داواكارییه حزبه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دۆخی سیاسی كوردستانی خستوه‌ته‌وه به‌رده‌م دووریانێكی ترسناكه‌وه به‌وه‌ی ناكرێت هێزی سیاسی له‌جیاتی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بڕیار بدات كه‌ی بیه‌وێت په‌رله‌مان ئه‌و كات كاراببێته‌وه و كه‌یش له داواكاریه‌حزبییه‌كانی خۆش بوو دواتر حكوومه‌ت دروست بكرێت، له كاتێكدا ئه‌مه پێویستی به‌دیدگایه‌كی نیشتیمانییه كه له پێناوی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان مامه‌ڵه بكات.
هه‌ر كاتێك ململانێی سیاسی له گوتاره‌وه گۆڕدرا بۆ قۆناخی به‌كارهێنانی هێز بۆ په‌كخستنی دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و كاته ئه‌ركی رێكخراوه مه‌ده‌نی و چالاكوانان و ناڕازی شه‌قام ده‌بێته باشترین بژارده بۆ راچڵه‌كینی رای گشتی به‌وه‌ی ببنه ناوه‌ندی فشار و رێگا نه‌ده‌ن ئه‌م هێزانه یاری به چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته‌وه‌بكه‌ن؛ ئه‌م یاری كردنه به كڕین و رێككه‌وتنی نالۆژیك بۆ وه‌رگرتنی كورسی ئۆپۆزسیۆن و دواتر به‌كارهێنانی وه‌ك كارتی سیاسی بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنی پشكی زۆرتر به‌زاندنی سنووری هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسییه، چونكه خه‌ریكه چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ لێدان له پێگه‌ی دامه‌زاروه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان، له كاتێكدا ئه‌مه پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له پرۆسه‌ی دیموكراتی كه خه‌ڵكانێك له نارازی سیسته‌می سیاسی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵده‌بژێن، دواتر ئه‌م ده‌نگانه بخرێته خزمه‌تی ئه‌جێندای حزبی سیاسییه‌وه ئه‌مه داڕووخانی گه‌وره‌ی بیری دیموكراتییه.
به‌شێكی دیكه‌ی نیگه‌رانییه‌كان كه بوونه‌ته جێگای پرسیار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی نه‌گه‌رانه‌وه‌یه بۆ بڕیار و راسپارده‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێكی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان به به‌كارهێنانی ئامرازی جیاوازی حزبی كه ئه‌مه ترسناكه ئه‌گه‌ر پێشی لێنه‌گیرێت ناكرێت به‌عه‌قلیه‌تی سه‌ربازییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت و هێزێكی سیاسی به‌هۆی واقعی جوگرافیا و چه‌كه‌وه چیدی بڕوای بە هیچ پرەنسیپێکی سیاسی و یاسایی نەمێنێت، و چیتر ناشكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت حكوومه‌ت دروست بكرێت، كه‌چی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌ت خۆی ببێته ئۆپۆزسیۆن و له‌دژی دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌ت قسه بكات یانی پێیه‌كی له ده‌سه‌ڵات بێت و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگیش پێیه‌كی له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بێت، ئه‌م نموونه قه‌د سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆیه ئه‌وه‌ی به‌شداری حكوومه‌ت ده‌كات، ده‌بێت به‌ته‌واوی پشتیوانی به‌رنامه‌و كاری حكوومه‌ت بێت.
ئێستاش سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وانەی پێیان وایه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌نین په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه ئەوان نەک هەر نایەنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵکو لە دوورەوە و بە مەرجی قورس داوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی حکوومەت دەکەن ده‌یانه‌وێت په‌نجا به په‌نجا بگەڕێته‌وه و نایانه‌وێت رێز له ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بگرن ده‌یانه‌وێت به‌گوتاری پۆپۆلیست و رێككه‌وتنی زیندان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن فێڵ له پرۆسه‌ی دیموكراتی بكه‌ن و شه‌رعیه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا رێگا به‌مه بدرێت و ده‌بێت ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك سه‌نگی محه‌ك بێت و هه‌رچی زووه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ست بكرێته‌وه به‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.