دکتۆر دیار تەیب بەرواری
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق
کوراساو لە مۆندیالی 2026: ئاواتەک بو هەرێمی کوردستان
هەرێمێ کوراساو Curaça لە دەڤەری کاریبی کە هێشتا نە بووەتە وڵاتێکی سەربەخو،بەڵام لە ساڵی 2010 وەک هەرێمەکی سەربەخو و بەشێک لە شانشینی هوڵندا ناسێندرا و بە ئاڵای خۆی بەشداریی لە موندیالی 2026 کرد، بەمەش کوراساو بووە بچوکترین وڵات بەشداری ئەم موندیالە لە مێژوودا بەشداری مۆندیالی کرد، ئەمەش دەگەڕێتەوە بو پەیڕەوی فیدراسونی تۆپی پێ جیهانی ناسراو بە فیفا کە تێیدا رێگە بە هەر هەرێمێک دەدات بەشداریی چالاکییە فەرمییەکانی فیفا بکات بە مەرجێک ئەو وڵاتەی لە پێیەوە لکێندراوە پاڵپشتی بکات و رێگری لێ نەکات.
کورت و پوخت کلیلی ڕێگای سەربەخویی فیدراسیونی تۆپی پێی کوراساو لەوکاتەوە دەستی پێکرد کاتێک لەگەڵ فیدراسونی تۆپی پێی هوڵەندای گەیشتنە رێککەوتن کە پاڵپشتییان بکات لە رێکارەکانی بوون بە ئەندام لە فیفا.
ئەم رێککەوتنەی لەگەڵ فیدراسونی توپی پێی هوڵەندا وایکرد فیفا کوراساو بکاتە ئەندامی خۆی و رێگەی دا بەشداری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بکات، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی، فیفا کوراساوی سەربەست کرد پەیوەندی بە یەکێک لە فیدراسیونەکانی ئەمریکای باکوور، ئەمریکای ناوەڕاست و وڵاتانی کونکاکاف بکات.
فیفا رێگا بەو وڵات و هەرێمانە دەدات ببێتە ئەندام و بەشداریی لە چالاکییەکانی بکەن بە مەرجێک فیدراسیونێکی سەربەخو و باوەڕپێکراویان هەبێت، ئەمەش ئاماژەیەکە کە فیفا تەنیا مامەڵە لەگەڵ وڵاتە سەربەخۆیەکان ناکات، بەڵکو مامەڵە لەگەڵ فیدراسیونی تۆپی پێی سەربەخو دەکات، بە بەڵگەی ئەوەی لە جیهاندا 193 وڵاتی سەربەخۆ هەیە کە ئەندامن لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەرامبەردا فیفا 211 ئەندامی هەیە کە بەشێک لە ئەندامەکانی تەنیا لە دوورگەیەک یان لە چوارچێوەی هەرێمێک بەشداریی لە چالاکییەکانی فیفا دەکەن.
هەرێمی سەربەخوی کوراساو ژمارەی دانیشتوانی 158000 کەسن، هەموویان ناسنامەی هوڵەندایان هەیە، هەڵبژاردەی کوراساو لە پاڵەوانێتییەکان زیاتر پشت بە یاریزانە پیشەگەرەکانی دەبەستێت کە زۆربەیان لە خولەکانی هۆڵەندا یاری دەکەن، هەڵبەت بە پاڵپشتی یاریزانە پیشەگەرەکانی بۆ مۆندیالی 2026 سەرکەوتن.
خەونی سەربەخۆیی هەرێمی کوراساو هاتە دی و گەیشتنە ئامانجی خویان. ئەگەر هەرێمی کوردستانیش بیەوێت هەمان رێگەی کوراساو بگرێت، دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە:
ئایا لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی وەرزشی و فیدراسیۆنێکی بەهێزی تۆپی پێت هەیە؟
- ئایا ئێمە ئەو لۆبی و لێکتێگەیشتن و هێزە هەیە کە لەگەڵ فیدراسونی تۆپی پێی عیراقی رێکبکەوین؟.
- ئایا ئێمە ئەو ژێرخانی هونەری و یاریگامان هەیە کە لە ئاستێکی جیهانی بێت؟
- ئایا هەرێم توانیویەتی سوود لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە وەربگرێت بو گەشەی وەرزش لە هەرێم؟.