کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکان بۆردومان کران
هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی کۆیە و کەمپی جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر، بەڵام هەردوو هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، کەمێک لەمەوبەری ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، لە یەک کاتدا دوو هێرشی جیا کراوەتە سەر هەردوو کەمپی ئازادی لە کۆیە و کەمپی جێژنیکان لە نزیک ناحیەی بەحرکەی هەولێر.
بە گوتەی چەند سەرچاوەیەک، هێرشەکەی سەر کەمپی ئازادی مووشەک بووە، بەڵام هێشتا نەزانراوە هێرشەکەی سەر کەمپی جێژنیکان بە چی کراوە، تەنیا دەنگێکی بەهێز بیستراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە کەمپەکە کەوتووەتەوە.