وێرانی عێراق لە نێوان ملیاران و ئاگردا: ئایا عەلی زەیدی دەتوانێت هاوکێشەی شەڕ و ئابووری رابگرێت؟

وێرانی عێراق لە نێوان ملیاران و ئاگردا: ئایا عەلی زەیدی دەتوانێت هاوکێشەی شەڕ و ئابووری رابگرێت؟
وێرانی عێراق لە نێوان ملیاران و ئاگردا: ئایا عەلی زەیدی دەتوانێت هاوکێشەی شەڕ و ئابووری رابگرێت؟

عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم گەورەترین تاقیکردنەوەی چارەنووسسازدایە، لە کاتێکدا حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی "عەلی فالح زەیدی" رێککەوتنی ستراتیژیی بە بەهای 60 ملیار دۆلار لەگەڵ زەبەلاحەکانی وزەی ئەمریکا، وەک (ExxonMobil، KBR، GE Vernova، Shell، Halliburton) واژۆ دەکات، لەکاتێکدا شەقام و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق لە ژێر هەڕەشەی شەڕێکی گەورە و سێبەر و بەوەکالە دایە. 

ئەم دۆخە، رەنگە عێراق بکاتە گۆڕەپانێک کە تێیدا ئابووری و سەربازی تێکەڵ یەک بن ، وەک ئەوەی چارەنووسی دەوڵەت لەسەر بەتانییەکی گڕگرتوو هەڵچنرابێت.

لێرەدا لەمەسەلەی دۆلار کە ئابووری عێراقی پێوە گرێدراوە، نەوتەکەی بەدۆلار و لەژێر  چەتری ئەمریکایە وەک قەڵغان یان ئامانج زۆر جار بەکار دێت؟

واژۆکردنی 48 رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، لەوانە دروستکردنی بۆری نەوتی عێراق-سوریا، پەیامێکی ئابووریی روونە: عێراق دەیەوێت بە تەکنەلۆژیای رۆژئاوا خۆی لە قەیرانی وزە رزگار بکات، بەڵام  ئەم ملیارانە دوو رووی هەیە: کە ئەمانەن 

 ♦️رووی گەشەپێدان: ئەگەر جێبەجێ بکرێت، ژێرخانی وزەی عێراق دەبوژێتەوە و وڵات لە گەمارۆ ئابوورییەکان رزگاری دەبێت.

 ♦️ راکێشانی بەرەو ئاگر: لە دیدگای میلیشیاکان و ئێرانەوە، ئەم دەستکەوتانە نیشانەی باڵادەستیی ئەمریکایە لە عێراقدا، بۆیە ئەم پڕۆژانە دەبنە ئامانجی راستەوخۆی گرووپە چەکدارەکان بۆ تێکدانی هاوسەنگیی هێز، لێرەدا پرسێک دێتە پێشەوە ئەویش عێراق لە چەقۆی شەڕی سێبەرەکاندا ، لێرەدا ئاماژەیەک دێتە پێشەوە کە 

ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ لە کەنداو و دەریای سوور (باب المندب) دەگوزەرێت، تەنها شەڕی درۆن و موشەک نییە، بەڵکو شەڕی رێڕەوی ئابووریی جیهانییە، و عێراق بەداخەوە ناتوانێت لەم ئاگرە بەدوور بێت، ئەمریکا دەیەوێت عێراق وەک دڵێکی وزە بمێنێتەوە کە ئابووریی جیهان لە شەڕی دژی ئێران بپارێزێت، لەلایەکی دیکەوە ئێران ئاگاداری لاوازیی لۆجیستیی ئەمریکایە ، کە رەنگە عێراق بەکاربهێنێت وەک "کارتێکی فشاری نەرم" یان "مەیدانێک بۆ مانۆڕ" بۆ ئەوەی رێگری لە پڕۆژە ئەمریکییەکان بکات.

خالێکی تر ململانێی ناوخۆیی ییە : کە گەندەڵی و میلیشیا

کۆسپێکی گەورە لەبەردەم سەرکەوتنی ئەم پڕۆژە زەبەلاحانە، و دۆخی ناوخۆیی عێراقە:

 پرسی تەڵەی گەندەڵی لە وڵاتێکدا کە سیستەمی ئیداریی بە گەندەڵی داخوراوە، بەڕێوەبردنی پڕۆژەی 60 ملیار دۆلاری پێویستی بە شەفافییەت و هێزی یاسایە، ئایا ئەم پڕۆژانە رێگەیەک دەبن بۆ ئاوەدانکردنەوە،یان دەبنە پاروویەکی چەور بۆ ئەوانەی قازانجی تایبەتەوەن؟

لە ئێستادا حکوومەتی زەیدی لەنێوان دوو بەرداشدایە، لەلایەک دەخوازێت لەگەڵ واشنتن پەیوەندی ستراتیژی هەبێت، لەلایەکی تر میلیشیاکان خاوەنی چەکی قورس و بڕیاری سیاسیی نادەوڵەتین، و بوونی ئەم هێزانە رێگرێکی سەرەکییە لەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بتوانن بەبێ ترسی ئەمنی کار بکەن.

لێرەدا پرسیارەک دێتە پێشەوە کە ئایا حکوومەت دەتوانێت رایبگرێت؟

ئەو سیاسەتەی عەلی زەیدی پەیڕەوی دەکات، دەکرێت ناوی بنێین، سیاسەتی هاوسەنگیی مەترسیدار، و رێککەوتنی 60 ملیار دۆلاری، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، عێراق دەکاتە خاوەن بڕیارێکی ئابووری لە ناوچەکەدا، بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، پێویستی بە بڕیاری سیاسیی یەکگرتوو هەیە ، حکوومەت دەبێت لە ناوخۆدا قەناعەت بە هەموو لایەنەکان بکات کە بەرژەوەندیی نیشتمانی لەسەرووی ململانێی هەرێمییەوەیە.

ئەگەر حکوومەت نەتوانێت ئاسایشی کۆمپانیا بیانییەکان و بۆرییە نەوتییەکان لە بەرامبەر هێرشی درۆن و میلیشیاکان بپارێزێت، ئەوا ئەم 60 ملیار دۆلارە تەنها دەبێتە ژمارەیەکی سەر کاغەز.

ئەوەی پێویستە لەبەر چاو بگیرێت ئەوەیە کە عێراق لە ئێستادا وەک یاریزانێک وایە لە گەمەیەکی شەترەنجی گەورەدا، و خاوەنی باشترین پارچەکانی نەوت و وزەیە، بەڵام کێڵگەی یارییەکە لەلایەن میلیشیا و گەندەڵی و ئاگری ململانێی دەرەکییەوە سووتاوە. ئەگەر (زەیدی) نەتوانێت ئەم قەڵغانە ئابوورییە بکاتە دیوارێکی سیاسی بۆ پاراستنی وڵات، ئەوا ئەم پڕۆژانە ئەگەری هەیە هەر زوو لەبەردەم شەپۆلی ململانێکاندا ببن بە خۆڵەمێش.

پرسیاری داهاتوو ئەوەیە ئایا ئەم 60  ملیار دۆلارە دەبێتە هۆکاری بوژانەوەی عێراق، یان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەم سامانە زەبەلاحە؟