موستەفا عەبدولکەریم قایتەوەنی
نووسەر
پیاوی ئەرکە سەختەکان
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروستیش عێراق و کوردستان ئەوەندەی کەسەکان پۆستەکان گرنگ و گەورە دەکەن ئەوەندە پۆستەکان کەسەکان گەورە ناکەن، چونکە کەسەکان دەتوانن رۆڵ و کارەکتەری کەسی زۆر بەهێز بن لەدەرەوەی پلە و پۆست.
دروست و خێرا بێینە سەر دۆخی کوردستان لەمانگی حەوتی ساڵی 2019وە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی ئەسپەکەی تاو دەدات لەگۆڕەپانەکەدا، ئەگەر مرۆڤ بەویژدان ئاسوودەی و دوور لەدەرگای وەسف و پێدا هەڵدان ئاوڕێک لەم حەوت ساڵەی رابردوو بداتەوە ئەو هەموو هەوراز و نشێوی و گیرگرفتانە ببینێ کە رووبەڕووی مەسرور بارزانی و حکوومەتەکەی بووەوە، سەخترینیان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، راگرتنی نەوتی کوردستان، هێرشی تیرۆریستانە و ناڕەوا بۆ سەر کێڵگە نەوتی گازیەکان، داخستن و رێگریکردن و باجدانانی عێراق لە هاوردکردنی کاڵا و شتومەکی کوردستان لە خاڵە گومرکی و خاڵە سنووریەکان و سکاڵاکردنی نابەجێی دادگاکانی عێراق و دەرەوە و دەیان پیلانگێڕی ناوخۆی و دەرەکی رووبەڕووی خودی ئەو پیاوە قژ ماشی و برنجیە بوونەوە کە ناوی مەسرور بارزانیە، بەڵام ئەمانەی سەرەوەو زۆر پلان و پیلانی دیکە وەک بۆمبی دانراو پوچەڵکردنەوە، بەشێ لەم پیلانانە هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران و حکوومەتەکەیان کەمێ خاو کردەوە، بەڵام نەیانتوانی بیوەستێنن کاپتنی کەشتی کوردستان کە ناوی مەسرور بارزانییە توانی کەشتیەکە لەشەپۆلە مەترسیدارەکان دەرباز بکات بەرەو کەناری ئارام.
کاتێ نەیارەکانی خەریکی پیلانگێڕی و دژایەتیکردنی بوون، سەرۆکوەزیران هەر جارەو هەنگاوێکی دەهاویشت و بە پرۆژە وەڵامی دەدانەوە، گوێی لە هەموو لایەک بوو، بەڵام ئاوڕی لێنەدانەوە ئەمەش نیشانەو هێمای پیاوی بە ئەزموونە بۆ دەوڵەتداری.
من وەک هاووڵاتییەکی بەریتانی بەرەگەز و رەچەڵەک و لەدایکبووی کوردستان، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەراورد بکەین بەوڵاتێکی خاوەن سەروەری و پڕ ئەزموونی وەک شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیای مەزن) دەبینین لە ماوەی ئەم حەفت ساڵەی مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم دەکات کە قورسترین ساڵەکانی حوکمڕانی بوون نەک لە کوردستان و عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش، ببینە لەبەریتانیا شەش سەرۆکوەزیران دوا بە دوای یەک هەر یەک لەوان ماوەیەک سەرۆکایەتیی حکسومەتیان گرتە ئەستۆ؛ بەڵام بەرگەی بارودۆخ و فشارە ناوخۆی و دەرکییەکانیان نەگرت دەستیان لەکار کێشایەوە.
بەراوردێ بکەین لە نێوان ئێمە وەک هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی زلهێزی وەک بەریتانیا کە خاوەنی سەدان ساڵەی حوکمڕانی و دەوڵەتداری، چەکی ئەتۆم و سوپای زلهێز، کەشتی دەریایی، ئەزموونی ئیتیداب، خاوەندارییەتی سەرووی 50 ووڵات لە کۆمنوێڵس ئەمە جیا لەوەی رۆڵی هەیە لەسەر دیاریکردنی چارەنووسی میللەتان و ووڵاتان، لەئاشتی و شەڕیشدا قسە و کردداریان هەیە، کەچی ئەم ووڵاتە زلهێزە بەشەش کاندید و کەسایەتی جیاواز لەژن و پیاو نەیانتوانی بەرگەی فشارەکانی شەقامی ناوخۆی دەرەکییەکان بگرن دەستیان لەکار کێشایەوە، بەڵام لەکوردستان مەسرور بارزانی بووە قەڵغانی تەواوی فشارەکان و بەرگەی تەواوی فشارە ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بگرێ کە ئەمە نیوەی سەرکەوتنەکان بوو.
کاتێ مرۆڤ بە شەقام و شوێنە گشتیەکاندا تێدەپەڕێت لەزاخۆ تا دوا خاڵی سنووری ژێر دەسەڵات و قەڵەمڕەوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبینێ چ شۆڕشێکی ئاوەدانی کراوە، پرۆژەی رووناکی، پرۆژەی رێگا سەرەکیەکان، پرۆژە زەبەلاحەکانی ئاوی خواردنەوە و بوارەکانی دیکەی بە دیجیتاڵکردن و دەیان نموونەی زیندووی دیکە ئەمانە ئەو شانازیانەن کە مرۆڤ دڵی پێخۆش دەبێت ئاسوودە دەبێت، ئەمە هەر لەخۆەوە نەهاتوونەتە بەرهەم، بەڵکو هەوڵ و ماندووبوون و شەونخوونی کاپتنی ئەو کەشتییەیە ناوی مەسرور بارزانییە.
کاتێ مرۆڤ گوێ لە نەیار و بە ناو ئۆپۆزیسوێنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم حکوومەتە دەگرێت ئەو کات هەست دەکات ئەم پیاوەی ناوی مەسرور بارزانییە چەند پیاوێکی مەزنە، ملی چ رێگایەکی سەختی ئاوەدانی و رووناکی و گرتووە بەرەو بونیاتنان، چەند بەشەکەتی و پڕ لە ماندووی ئەسپەکەی تاو دەدات بەرەو پێشەوە، لە لایەکی دیکەش بەرگەی چ فشار و گەلەکۆمەیەکی مەترسیداری ناوخۆی و دەرەکی پڕ لە ململانێی گرتووە، پیلان و گەلەکۆمەی زۆری لێ کرا هەنگاوەکانی لە هەندێ وێستگەدا خاووبونەوە؛ بەڵام مەسرور بارزانی وەک پیاوی ئەرکە سەختەکان نەوەستا و نەیانتوانی بیوەستێنن، خودای گەورە و پشتیوانی میللەت و خەڵکی کوردستان و سایە سێبەری رابەر و مەرجەعی گەلی کوردستانی لە پشتە ملیونێ خەڵک وتیان بۆ پێشەوە ئاوڕ نادەینەوە پیاوی ئەرکە سەختەکان.