کەسایەتی و بنەماڵە دیارەکانی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

چەندین کەسایەتی و بنەماڵەی سرۆکی کوردستان لە پەیامی جیاوازدا پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

 

بنەماڵەی میرکەئاغا خەیلانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، سەباح میرکەئاغا خەیلانی و خەسرەو میرکەئاغا خەیلانی، پەیامێکی هاوبەشی سەرەخۆشی و هاوخەمییان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە دڵێکی پڕ لە داخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلاممان پێگەیشت. هاوشانی ئەو خەم و پەژارە گەورەیەی بەهۆی ئەم کۆچە کتوپڕەوە دروست بووە، بە دڵێکی پڕ لە هاوسۆزی و رێزەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "بێگومان کۆچی دوایی مرۆڤێکی خۆشەویست و بەڕێز، بە تایبەتی لە ناو خێزان و کەسوکاردا، برینێکی قووڵە کە بە وشە چارەسەر نابێت؛ بەڵام تەنیا یادەوەریی پاک، ناوی چاک و ئەو شوێنە گرنگەی کە کۆچکردوو لە دڵ و بیری دۆست و ناسیاوانیدا بە جێی دەهێڵێت، هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

ئەو بنەماڵەیە، لە خودای مەزن بە دڵێکی پڕ لە باوەڕەوە داواکارن، خوالێخۆشبوو بە رەحمەت و لوتفی بێپایانی خۆی شاد بکات، لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین و لە تەنیشت پیاوانی چاک و ڕاستگۆدا بێت.

هەروەها داواکارن خودای گەورە دڵی سەرۆک بارزانی و تەواوی بنەماڵە و کەسوکاریان بە نووری سەبر و ئارامی رووناک بکاتەوە و هێزی بەرگەگرتنی ئەم خەمە گرانەیان پێ ببخشێت.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

 

بنەماڵەی میرانی ئەنوەربگ بێتواتە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

بنەماڵەی میرانی ئەنوەربگ بێتواتە, لە پەیامەکەیاندا بۆ سەرۆک بارزانی رایانگەیاند: "بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بە پەژارە و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت. بە ناوی خۆمانەوە پرسە، سەرەخۆشی و هاودەردیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی و سەرجەم کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین."

 

عیسمەت دینۆ سندی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عیسمەت دینۆ سندی لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بۆ سەرۆک بارزانی، رێبەری رێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی؛ بە خەم و کۆڤانێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، لەسەر ناوی خۆم و سەرجەم بنەماڵەکەمان سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی بەڕێزتان دەکەین."

عیسمەت دینۆ سندی لە درێژەی پرسەنامەکەیدا گوتی: "جەنابتان هەمیشە سەرچاوەی سەبر و ئارامی بوون بۆ خەم و ئازارەکانی ئەم میللەتە و سەرەخۆشیکردن لە جەنابتان بە ئەرکی سەرشانی هەموومان دەزانین. لە خودای مەزن و دلۆڤان هیواخوازین رۆحی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە جەنابی سەرۆک ببەخشێت.

 

بنەماڵەی شێخ محەممەد ساڵح گەیلانی

سەید ئیسماعیل سەید رەزا شێخ ساڵح گەیلانی بە ناوی بنەماڵەی نەهری لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە ناوی بنەماڵە و موریدانی شێخ محەممەد ساڵح گەیلانی (نەهری)، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و ماڵباتی بەڕێزی بارزانی دەکەین بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی."

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و ئەم کۆچە دوایین خەم و ناخۆشیی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵەکەتان بێت."

 

نافیز مستەفا ناوپردانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

نافیز مستەفا ناوپردانی لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی جەنابتان و سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکەم."

نافیز مستەفا ناوپردانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا گوتی: "لە خودای گەورە داواکارم رۆحی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووریش بە دڵی خزم، کەسوکار و سەرجەم نزیکانی ببەخشێت.

 

شێخ وریا بەرزنجی سەرەخۆشی لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات

شێخ وریا شێخ سەعید بەرزنجی، رابەری تەریقەتی قادریی ولیانی لە تەکیە و مەرقەدی شێخ عەبدولعەزیز شێخ عەبدولقادر گەیلانی لە ئاکرێ، لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەین بەهۆی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی."

شێخ وریا بەرزنجی لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی: "داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، و سەبووری و دڵنەواییش بە جەنابی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان ببەخشێت."

 

بنەماڵەی حاجی عەباس حاجی خدر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

بنەماڵەی حاجی عەباس حاجی خدر لە پرسەنامەکەیاندا بۆ سەرۆک بارزانی رایانگەیاند: "بە دڵێکی پڕ لە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلاممان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و هەموو کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین."

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە بە دڵێکی پڕ لە باوەڕەوە دەپاڕێینەوە کە خوالێخۆشبوو بە رەحمەت و لوتفی بێپایانی خۆی بگرێت، لێی خۆش بێت و جێگای لە بەهەشتی بەرین و لە تەنیشتی پیاوانی چاک و راستگۆ بێت.

 

پارتی چاکسازیی تورکمان سەرەخۆشی لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات

عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیاری خێزانە تێکۆشەرەکەتان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، برا گەورەی خانەوادەی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بە پێویستی دەزانین بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی چاکسازیی تورکمان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابتان، سەرکردایەتی و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی بکەین و لەم کۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمتانین."

بازرگان لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی: "لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هاوکات سەبووری و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

 

رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، خوالێخۆشبێت نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، پرسە و بەخاکسپاردنی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەرێوەدەچێت.