ریفراندۆم… راستکردنەوەی مێژوو بوو

ریفراندۆم… راستکردنەوەی مێژوو بوو
ریفراندۆم… راستکردنەوەی مێژوو بوو

ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوولی 2017، بڕیارێکی سەرپێیی و هەڕەمەکی نەبوو، نەتەنیا دەنگدانێک بوو کە دەنگەکان لە سندووقێکدا کۆ بکرێنەوە، بەڵکو دەربڕینی ئیرادەیەکی نەتەوەیی بوو کە بە درێژایی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان کەڵەکەی کردبوو، دوای چەندین ئەزموونی سیاسی و هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوەی گەلی کوردستان شوێنی شیاوی خۆی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بدۆزێتەوە، بەڵام لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقەوە، گەلی کورد ماوەیەکی درێژخایەن لە ململانێ و ناکۆکی لەگەڵ بەغدای تێپەڕاند. هەوڵ و رێککەوتن و دانوستاندن هەبوو، بەڵام زۆرجار ئەو رێککەوتنانە نەیانتوانی کێشە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.

پاش ساڵی 2003، قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد. سیستەمی فیدراڵی لە دەستووری عێراقدا جێگیر کرا و هەرێمی کوردستان بوو بە قەوارەیەکی دەستووری لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا. ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ دامەزراندنی بنەمایەکی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا.

بەڵام پرسیارێک هاتە ئاراوە: ئایا شەراکەتی فیدراڵی توانی ئەو چاوەڕوانییانەی گەلی کوردستان هەبوو، و مافەکانی بەدی بهێنێت؟ با راشکاوانە بین و دان بەوەدا بنێین کە زۆرێک لە پرسە بنەڕەتییەکان بە چارەسەرنەکراوی مایەوە، لە جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان پەیوەست بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، تا ماف و شایستە داراییەکان و دەسەڵاتەکانی هەرێم و پەیوەندی نێوان دامودەزگا فیدراڵییەکان و دامودەزگاکانی کوردستان.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو ناکۆکییانە، هەستێک لە نێو بەشێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردستاندا گەشەی کرد کە ئەو فۆرمولەیەی دەبوو ببێتە بنەمای شەراکەتی نێوان هەرێم و بەغدا، نەیتوانیوە ئەو سەقامگیرییە سیاسییەی کە چاوەڕوان دەکرا، دابین بکات.

هەر لەو بارودۆخەدا بوو کە بیرۆکەی ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوول سەریهەڵدا، ریفراندۆم لە یەک سات و رووداوی سیاسییەوە سەری هەڵنەدا، بەڵکو دەرئەنجامی رەوتێکی درێژخایەنی رووداو و ئەزموون و خەباتێکی سیاسی بوو. کاتێک هاووڵاتیانی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تەنیا بە دروشمێکی حزبی دەنگیان نەدا، بەڵکو لەبەردەم پرسیارێکدا بوون کە پەیوەندیی بە ئایندەی گەل و نیشتمانەکەیانەوە هەبوو: ئایا سەربەخۆیی کوردستانیان دەوێت؟ وەڵامەکە لە سندووقەکانی دەنگدانەوە دەرکەوت. ئەو رۆژە، دەنگدان تەنیا پرۆسەیەکی هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکو بوو بە دەربڕینی ئیرادەی سیاسیی گەلێک کە دوای دەیان ساڵ، دەیویست بە دەنگی خۆی بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات.

گرنگیی 25ـی ئەیلوول تەنیا لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە پرسیاری داهاتووی سیاسی بە شێوەیەکی راستەوخۆ خرایە بەردەم هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان خۆیان بوون بە دەنگدەر و بڕیاردەر.

ریفراندۆم بەشێک بوو لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورد، بەڵام هەمان کات دەرفەتێکیش بوو بۆ ئەوەی مێژوو لە روانگەی ئیرادەی خەڵکەوە بخوێندرێتەوە. چونکە گەلێک کە بۆ ماوەی دەیان ساڵ بۆ ماف و ئازادی و ناسنامەی خۆی خەباتی کردووە، نابێت دەنگی لە سندووقەکانی دەنگداندا بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت.

لەو پرۆسەیەدا، رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی گرنگ بوو، سەرۆک بارزانی بەرپرسیارێتیی ئەو هەنگاوە مێژووییەی هەڵگرت و پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە پرسیاری داهاتووی کوردستان بخرێتە بەردەم گەلی کوردستان، تا خەڵک بە دەنگی خۆی ئیرادەی خۆی دەرببڕێت. لە دیدی سەرۆک بارزانی گشتپرسی تەنیا بڕیارێکی حزبی نەبوو، بەڵکو هەنگاوێک بوو بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەنگی خۆی دەرببڕێت و بڕیار لەسەر داهاتووی سیاسیی خۆی بدات. بۆیە ناوی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ رووداوی 25ـی ئەیلوولدا بەشێکە لە خوێندنەوەی ئەو قۆناخە مێژووییە.

لەوانەیە سیاسییەکان لەسەر کات و شێوازی ریفراندۆم جیاوازیی بۆچوون هەبێت، لەوانەیە لەسەر ئەنجامە سیاسییەکانی دوای 25ی ئەیلوولیش هەڵسەنگاندنی جیاواز هەبێت، بەڵام ئەمە هیچ کاتێک ئەو راستییە ناشارێتەوە کە خەڵکی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە ئازادی دا.

بۆیە نابێت 25ـی ئەیلوول تەنیا لە ڕوانگەی ئەوەوە بخوێندرێتەوە کە دوای ئەو رۆژە چی ڕوویدا. پێویستە ئەوەش بپرسین کە بۆچی گەلی کوردستان گەیشتە ئەو خاڵەی کە بڕیاری دا ئیرادەکەی بە دەنگی خۆی دەرببڕێت؟ ئەمەش پرسیارێکی مێژووییە، نە تەنیا پرسیارێکی سیاسیی کاتی.

بەڵام مێژووی 25ـی ئەیلوول بە سندووقەکانی دەنگدان کۆتایی نەهات. دوای ریفراندۆم، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی بە خێرایی گۆڕا و ناکۆکییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا قووڵتر بوون.

لە16ـی ئۆکتۆبەری 2017دا، رووداوێکی گرنگی تر روویدا و هێزە کوردییەکان کۆنترۆڵی ژمارەیەک لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی لەدەستدا. ئەو رووداوانە کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها لەسەر بارودۆخی ناوخۆی کوردستان هەبوو.

16ـی ئۆکتۆبەر هێشتا بابەتێکی جێی گفتوگۆ و لێکدانەوەی سیاسییە لە کوردستاندا، و هەر لەبەر ئەوە نابێت بە تەنیا لە یەک ڕوانگەوە بخوێندرێتەوە، و هەر لەبەر ئەوە، پێویستە بپرسین: بۆچی ئەو رووداوانە روویدان؟ ئایا تەنیا دژایەتی لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان بوو؟ ، یان هۆکارە سیاسی و ناوخۆی تریشی هەبوو؟ دەتوانین بڵێین دژی ئیرادەی میللەتێک بوو بۆ سەربەخۆی کە پلانی دوژمنان لە پشتی 16 ئۆکتۆبەر دا بوو، بەڵام یەکێک لە وانە گرنگەکانی ئەو رووداوە ئەوەیە کە کێشە نیشتمانییەکان تەنیا بە هەنگاوێکی سیاسی چارەسەر نابن، بەڵکو پێویستیان بە یەکڕیزیی ناوخۆیی و ستراتیژییەکی روون و هاوبەش هەیە.

گشتپرسیی 25ـی ئەیلوول، لە مێژووی کوردستاندا دەروازەیەکی گرنگ بوو بۆ خوێندنەوەی پەیوەندیی نێوان ئیرادەی گەل و بڕیارە سیاسییەکان. ئەو رۆژە نیشانی دا کە خەڵک دەتوانێت لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە قسە بکات، بەبێ ئەوەی چەک بەکاربهێنێت یان بۆ دەربڕینی خواستەکەی پەنا بۆ شەڕ ببات.

ئەمەش لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو رووداوە بوو: ئیرادەکە لە سندووقی دەنگداندا دەربڕدرا، نە لە مەیدانی شەڕدا.

بۆیە ئەگەر 25ـی ئەیلوول بە تەنیا لە ئەنجامە سیاسییەکانی دوای ئەو رۆژەوە بخوێندرێتەوە، بەشێکی گرنگ لە مانای راستەقینەی ئەو رووداوە لەدەست دەدرێت. مێژوو تەنیا بەوە نانووسرێتەوە کە چی بەدەستهاتووە، بەڵکو بەوەش دەنووسرێتەوە کە گەلێک لە ساتێکی دیاریکراودا چیی ویستووە و چۆن ویستی خۆی دەربڕیوە.

25ی ئەیلوول 2017 لەبەر ئەوە گرنگە، چونکە بوو بەریفراندۆم… راستکردنەوەی مێژوو بوو
شێرکۆ حەبیب
ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوولی 2017، بڕیارێکی سەرپێیی و هەڕەمەکی نەبوو، تەنیا دەنگدانێک بوو دەنگەکان لە سندووقێکدا کۆ بکرێنەوە، بەڵکو دەربڕینی ئیرادەیەکی نەتەوەیی بوو بە درێژایی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان کەڵەکەی کردبوو، دوای چەندین ئەزموونی سیاسی و هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوەی گەلی کوردستان شوێنی شیاوی خۆی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بدۆزێتەوە، بەڵام لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقەوە، گەلی کورد ماوەیەکی درێژخایەن لە ململانێ و ناکۆکی لەگەڵ بەغدای تێپەڕاند. هەوڵ و رێککەوتن و دانوستاندن هەبوو، بەڵام زۆرجار ئەو رێککەوتنانە نەیانتوانی کێشە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن.

پاش ساڵی 2003، قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد. سیستەمی فیدراڵی لە دەستووری عێراقدا جێگیر کرا و هەرێمی کوردستان بوو بە قەوارەیەکی دەستووری لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا. ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ دامەزراندنی بنەمایەکی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا.

بەڵام پرسیارێک هاتە ئاراوە: ئایا شەراکەتی فیدراڵی توانی ئەو چاوەڕوانییانەی گەلی کوردستان هەبوو، و مافەکانی بەدی بهێنێت؟ با راشکاوانە بین و دان بەوەدا بنێین کە زۆرێک لە پرسە بنەڕەتییەکان بە چارەسەرنەکراوی مایەوە، لە جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان پەیوەست بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، تا ماف و شایستە داراییەکان و دەسەڵاتەکانی هەرێم و پەیوەندی نێوان دامودەزگا فیدراڵییەکان و دامودەزگاکانی کوردستان.

لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو ناکۆکییانە، هەستێک لە نێو بەشێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردستاندا گەشەی کرد کە ئەو فۆرمولەیەی دەبوو ببێتە بنەمای شەراکەتی نێوان هەرێم و بەغدا، نەیتوانیوە ئەو سەقامگیرییە سیاسییەی کە چاوەڕوان دەکرا، دابین بکات.

هەر لەو بارودۆخەدا بوو کە بیرۆکەی ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوول سەریهەڵدا، ریفراندۆم لە یەک سات و رووداوی سیاسییەوە سەری هەڵنەدا، بەڵکو دەرئەنجامی رەوتێکی درێژخایەنی رووداو و ئەزموون و خەباتێکی سیاسی بوو. کاتێک هاووڵاتییانی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تەنیا بە دروشمێکی حزبی دەنگیان نەدا، بەڵکو لەبەردەم پرسیارێکدا بوون پەیوەندیی بە ئایندەی گەل و نیشتمانەکەیانەوە هەبوو: ئایا سەربەخۆیی کوردستانیان دەوێت؟ وەڵامەکە لە سندووقەکانی دەنگدانەوە دەرکەوت. ئەو رۆژە، دەنگدان تەنیا پرۆسەیەکی هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکو بوو بە دەربڕینی ئیرادەی سیاسیی گەلێک دوای دەیان ساڵ، دەیویست بە دەنگی خۆی بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات.

گرنگیی 25ـی ئەیلوول تەنیا لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا نییە، بەڵکو لەوەدایە پرسیاری داهاتووی سیاسی بە شێوەیەکی راستەوخۆ خرایە بەردەم هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان خۆیان بوون بە دەنگدەر و بڕیاردەر.

ریفراندۆم بەشێک بوو لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورد، بەڵام هەمان کات دەرفەتێکیش بوو بۆ ئەوەی مێژوو لە روانگەی ئیرادەی خەڵکەوە بخوێندرێتەوە. چونکە گەلێک بۆ ماوەی دەیان ساڵ بۆ ماف و ئازادی و ناسنامەی خۆی خەباتی کردووە، نابێت دەنگی لە سندووقەکانی دەنگداندا بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت.

لەو پرۆسەیەدا، رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی گرنگ بوو، سەرۆک بارزانی بەرپرسیارێتیی ئەو هەنگاوە مێژووییەی هەڵگرت و پێداگریی لەسەر ئەوە کرد پرسیاری داهاتووی کوردستان بخرێتە بەردەم گەلی کوردستان، تا خەڵک بە دەنگی خۆی ئیرادەی خۆی دەرببڕێت. لە دیدی سەرۆک بارزانی گشتپرسی تەنیا بڕیارێکی حزبی نەبوو، بەڵکو هەنگاوێک بوو بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەنگی خۆی دەرببڕێت و بڕیار لەسەر داهاتووی سیاسیی خۆی بدات. بۆیە ناوی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ رووداوی 25ـی ئەیلوولدا بەشێکە لە خوێندنەوەی ئەو قۆناخە مێژووییە.

لەوانەیە سیاسییەکان لەسەر کات و شێوازی ریفراندۆم جیاوازیی بۆچوون هەبێت، لەوانەیە لەسەر ئەنجامە سیاسییەکانی دوای 25ـی ئەیلوولیش هەڵسەنگاندنی جیاواز هەبێت، بەڵام ئەمە هیچ کاتێک ئەو راستییە ناشارێتەوە خەڵکی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە ئازادی دا.

بۆیە نابێت 25ـی ئەیلوول تەنیا لە روانگەی ئەوەوە بخوێندرێتەوە کە دوای ئەو رۆژە چی روویدا. پێویستە ئەوەش بپرسین کە بۆچی گەلی کوردستان گەیشتە ئەو خاڵەی بڕیاری دا ئیرادەکەی بە دەنگی خۆی دەرببڕێت؟ ئەمەش پرسیارێکی مێژووییە، نە تەنیا پرسیارێکی سیاسیی کاتی.

بەڵام مێژووی 25ـی ئەیلوول بە سندووقەکانی دەنگدان کۆتایی نەهات. دوای ریفراندۆم، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی بە خێرایی گۆڕا و ناکۆکییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا قووڵتر بوون.

لە16ـی ئۆکتۆبەری 2017دا، رووداوێکی گرنگی تر روویدا و هێزە کوردییەکان کۆنترۆڵی ژمارەیەک لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی لەدەستدا. ئەو رووداوانە کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها لەسەر بارودۆخی ناوخۆی کوردستان هەبوو.

16ـی ئۆکتۆبەر هێشتا بابەتێکی جێی گفتوگۆ و لێکدانەوەی سیاسییە لە کوردستاندا، و هەر لەبەر ئەوە نابێت بە تەنیا لە یەک روانگەوە بخوێندرێتەوە، و هەر لەبەر ئەوە، پێویستە بپرسین: بۆچی ئەو رووداوانە روویدان؟ ئایا تەنیا دژایەتی لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان بوو؟ ، یان هۆکارە سیاسی و ناوخۆی تریشی هەبوو؟ دەتوانین بڵێین دژی ئیرادەی میللەتێک بوو بۆ سەربەخۆی کە پلانی دوژمنان لە پشتی 16 ئۆکتۆبەر دا بوو، بەڵام یەکێک لە وانە گرنگەکانی ئەو رووداوە ئەوەیە کێشە نیشتمانییەکان تەنیا بە هەنگاوێکی سیاسی چارەسەر نابن، بەڵکو پێویستیان بە یەکڕیزیی ناوخۆیی و ستراتیژییەکی روون و هاوبەش هەیە.

گشتپرسیی 25ـی ئەیلوول، لە مێژووی کوردستاندا دەروازەیەکی گرنگ بوو بۆ خوێندنەوەی پەیوەندیی نێوان ئیرادەی گەل و بڕیارە سیاسییەکان. ئەو رۆژە نیشانی دا کە خەڵک دەتوانێت لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە قسە بکات، بەبێ ئەوەی چەک بەکاربهێنێت یان بۆ دەربڕینی خواستەکەی پەنا بۆ شەڕ ببات.

ئەمەش لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەو رووداوە بوو: ئیرادەکە لە سندووقی دەنگداندا دەربڕدرا، نە لە مەیدانی شەڕدا.

بۆیە ئەگەر 25ـی ئەیلوول بە تەنیا لە ئەنجامە سیاسییەکانی دوای ئەو رۆژەوە بخوێندرێتەوە، بەشێکی گرنگ لە مانای راستەقینەی ئەو رووداوە لەدەست دەدرێت. مێژوو تەنیا بەوە نانووسرێتەوە کە چی بەدەستهاتووە، بەڵکو بەوەش دەنووسرێتەوە کە گەلێک لە ساتێکی دیاریکراودا چیی ویستووە و چۆن ویستی خۆی دەربڕیوە.

25ـی ئەیلوول 2017 لەبەر ئەوە گرنگە، چونکە بوو بە رۆژی دەنگی گەل، ریفراندۆم تەنیا دەنگدان نەبوو، دەربڕینی ئیرادە بوو. ئەو ئیرادەیەش بە ئاسانی لە مێژوودا ناسڕدرێتەوە.

ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوول، لە تێڕوانینی ئەوانەی پشتیوانییان لێکرد، هەوڵێک بوو بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی مێژوو و دانانی داهاتووی کوردستان بە دەستی ئیرادەی گەلەکەی. رۆژی دەنگی گەل، ریفراندۆم تەنیا دەنگدان نەبوو، دەربڕینی ئیرادە بوو. ئەو ئیرادەیەش بە ئاسانی لە مێژوودا ناسڕدرێتەوە.

ریفراندۆمی 25ـی ئەیلوول، لە تێڕوانینی ئەوانەی پشتیوانییان لێکرد، هەوڵێک بوو بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی مێژوو و دانانی داهاتووی کوردستان بە دەستی ئیرادەی گەلەکەی.