بە وێنە؛ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە
سێشەممە، 17-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، پرۆژەکە تەواوکەری پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوە بۆ شاری هەولێر و "ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی قوشتەپە و دەوروبەری دابین دەکات، کە لایەنی کەم بۆ ماوەی 20 ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی لەم سنوورە چارە دەکات".