
وێنەی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالش لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە
شەممە، 21-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالش، لە سنووری پارێزگای دهۆک دانا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، بە تەواوبوونی هەردوو پرۆژەی ڕێگەی شێخان – لالش و هێتیت – باعەدرێ، کەرتی گواستنەوە و هاتوچۆ لە ناوچەکە بە باشی پێش دەکەوێت.
بە گوتەی مەسرور بارزانی، تەواوبوونی جووتسایدی شێخان – لالش، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ سەردانیکەرانی لالش و هاتوچۆی هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەکات. باسی لەوەش کرد، دەڤەری شێخان لە ڕووی "ئابووری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و شوێنەوارییەوە" زۆر گرنگە.








.jpeg)

.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)