
وێنەی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی جووتسایدی (بەردەڕەش-خەبات) ـی دانا. درێژایی ڕێگەکە زیاترە لە 35 کیلۆمەتر و بە گوژمەی زیاتر لە 98 ملیار دینار جێ بەجێ دەکرێت.
سەرۆكی حكوومەت لە گوتارێكدا جەختی لەوە كردەوە لە كابینەی نۆیەمدا گرنگییەكی زۆر بە دروستكردنی ژێرخانی ڕێگەوبان لە سەرانسەری كوردستان دراوە. هاوكات باسی لە گرنگیی ئەو جووتسایدە لە ئاسانكردنی هاتووچۆ لە نێوان هەولێر و دهۆك و مووسڵ كردەوە و باسی لەوە كرد "دەڤەری بەردەڕەش لە ڕووی كشتوكاڵی و ئابووری و گەشتیارییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازێت خزمەتێكی زیاتری بكات".











