توركیا ده‌ڵێت یه‌په‌گه "پاكتاوى نه‌ژادى عه‌ره‌ب و توركمان" ده‌كات
به‌رپرسێكى باڵاى توركیا رایگه‌یاند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌رپرسانی ئه‌مریكاى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنى گه‌ل پاكتاوى نه‌ژادى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى گرێ سپى ده‌كه‌ن.

K24- كوبانێ
به‌رپرسێكى باڵاى توركیا رایگه‌یاند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌رپرسانی ئه‌مریكاى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنى گه‌ل پاكتاوى نه‌ژادى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى گرێ سپى ده‌كه‌ن.
دوێنێ هیزه كوردییه‌كان توانیان شارۆچكه‌ى گرێ سپى له ده‌ستى چه‌كدارانى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى" رزگار بكه‌ن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه حكومه‌تى توركیا نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به رزگاربوونى ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ده‌ربڕیوه.
توركیا هێزه كوردییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه "پاكتاوى نه‌ژادى توركمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن و له شاره‌كه ده‌ریان ده‌كه‌ن" ئه‌م تۆمه‌ته‌ش له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه به ته‌واوى ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، وڵاته‌كه‌یان ئه‌مریكاى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و نیگه‌رانى خۆى له‌و رووه‌وه به واشنتن گه‌یاندووه.
فرانس 24 له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "توركیا هه‌ست به بێزارى و نیگه‌رانى ده‌كات، به هۆى ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ى یه‌په‌گه له سوریا به ده‌ستى هێناوون, له ترسى ئه‌وه‌ى هه‌ستى جیاخوازى و سه‌ربه‌خۆ خوازى له ناو كوردیى وڵاته‌كه‌یدا درووست نه‌بێت".
مه‌ولود تشاووش ئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، داعش هه‌ر شوێنێك بگرێت ره‌شه‌كوژى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات, به‌ڵام هێزه كوردییه‌كان خه‌ڵكه‌كه ناچار ده‌كه‌ن كۆچ بكه‌ن.
گوتیشى: "گرنگ نییه كێ دێت، رژێم.. داعش.. یاخود هێزه كوردییه‌كان، ئه‌وانه هه‌موویان مه‌ده‌نییه‌كان ده‌چه‌وسێننه‌وه".
یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به یه‌په‌گه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى حكومه‌تى توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوایان كردووه, هه‌ر هاووڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆى ئه‌وان ده‌یپارێزن.
له ئێستادا یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆنترۆڵى ناوچه سنوورییه‌كانى سوریایان كردووه و به درێژایى 400 كیلۆمه‌تر هاوسنوورى توركیان, كه پێشتر ئه‌و سنووره ده‌روازه‌ى په‌ڕینه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش بوو بۆ ناو خاكى سوریا.