ئینفۆگرافیك.. گه‌وره‌ترين كه‌شتيگه‌لى سه‌ربازى فه‌ره‌نسا له ستۆدیۆی كوردستان 24دا ببينه
وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، گەورەترین كەشتيگهلی وڵاته‌كه‌ى ئامادەیە بۆ لێدانی داعش.
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری فەرەنسا ،جان یێڤ لو دریان رایگەیاند، گەورەترین كەشتيگهلی فڕۆكەھەڵگری فەرەنسی چارل دی گۆل ئامادەیە بۆ لێدانی باره‌گاكانى رێكخراوی داعش لە شاری موسڵى عێراق و ڕەققەى سوریا.
دوای ئەوەی کەشتیگەلەکە کەناراوەکانی فەرەنسای بە ئاراستەی کەناراوەکانی سووریا لەسەر دەریا سپی ناوەڕاست بەجێهێشت، ئێستا فەرەنسا نزیکتر لە جاران، هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی داعش.
هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به‌و كهشتيگهله له‌م ئينفۆگرافيكهدا ده‌بينن كه دلۆڤان عيماده‌دين له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا پێشكه‌شيكرد.