دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر واده‌ی خولی نایاب به دیار كه‌وت
ته‌نیا یه‌ك یانه له به‌شداریكردن بێبه‌ش ده‌بێ

K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ K24 ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فیدراسیۆنه‌كه‌یان ئاشكرا كرد و چه‌ندان زانیاریشی دركاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ری 2015، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به K24ـی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژی 24 ـ 12 ـ 2015 یه‌كه‌م كاروانی یارییه‌كانی وه‌رزی تازه‌ی 2015 ـ 2016 ـی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌وێته ڕێ.
كانه‌بی گوتیشی: "یانه‌ی سلێمانی به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه بڕیاری بایكۆتكردنی خوله‌كه‌ی كردووه، به‌مه‌یش پله‌یه‌ك بۆ خوارخۆی داده‌به‌زێت، خوله‌كه‌یش به به دوو گرووپ به‌شداری 13 یانه به‌ڕێوه ده‌چێ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوویش تیروپشكی خوله‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، له هه‌ر گرووپێك یانه‌یه‌ك بۆ خولی پله‌یه‌ك یه‌ك داده‌به‌زێت و 2 یانه‌یش بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه سه‌ر ده‌كه‌ون.
خولی نایابی تۆپێی كوردستان ساڵانه به به‌شداریی 14 به شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چێت، له 3 ساڵی ڕابردوویش یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆته پاڵه‌وانی خوله‌كه، پێشتریش یانه‌كانی هه‌ولێر و بروسك هه‌ریه‌كه‌یان 2 جار ئه‌م نازناوه‌ی بردۆته‌وه، یانه‌كانی دهۆك و هندرێنیش جارێك ئه‌م نازناوه‌یان ده‌ستخستووه.