كریستیانۆ به هاوڕه‌گه‌زباز تۆمه‌تبار ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كریستانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ به‌در هاری، كه یاریزانێكی كیك بۆكسینگه، دانیێل ریۆلۆ، پێشكه‌شكاری فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، ئه‌و وێنانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، كه ئه‌و دوو یاریزانه په‌یوه‌ندی سێكسییان هه‌یه‌و هاوره‌گه‌زبازن.

K24 - هه‌ولێر:

هاری به‌در، یاریزانكی كیك بۆكسینگی مه‌غریبییه، كه له‌هۆڵه‌ندا له‌دایكبووه، به‌ڵام ئێستا له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا نیشته‌جێیه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسپانیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان رۆناڵدۆ و هاریدا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی رۆناڵدۆ ناوبه‌ناو، به فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی، كه به‌هاكه‌ی 15 ملیۆن دۆلاره، سه‌ردانی مه‌غریب ده‌كات.
ئه‌م قسه‌و باسانه دوای ئه‌وه هات، كه به‌در هارد، چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی و رۆناڵدۆی به جلی مه‌له‌وانی، له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گرتبوویان.
رۆناڵدۆ پێشتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكدا هه‌بووه وه‌ك ئیرینا شایكی نمایشكاری جلوبه‌رگی رووسی، كه له ناوه‌ڕاستی 2015دا لێیی جیابۆوه و تۆمه‌تی خیانه‌تی خسته‌پاڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)