ئه‌مشه‌و شه‌ڕی گه‌وره له لا لیگا ده‌ست پێ ده‌كا
گه‌ڕێك هیچ یانه‌یه‌ك نایه‌وێ دۆڕان یه‌خه‌یان بگرێ

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
لە لوتکەی یارییەکانی گەڕی چواردەمینی لالیگادا، یانەی ڤاڵینسیا میوانداریی بارسێلۆنا دەکات، لە یارییەکی دیکەشدا لە دێربی بچووکی مەدرید ریال مەدرید میوانداریی خیتافێ دەکات، هەرچی ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەمیش نایەوێت شوێنەکەی بۆ ریال مەدرید چۆڵ بکات و دەبێتە میوانی گرانادا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له كات 6:00ـی ئێواره سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریگاكای مه‌درید به خێرهاتنی خێتافێ ده‌كات، ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه حاڵی ئه‌وه‌نده خراپه دوژمنیش به زه‌یی پێدێته‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو كێشه‌یی به‌رۆكی مێرێنگی گرتووه، ئێستا هانده‌رانی ریال جگه له بردنه‌وه و ئه‌نجامدانی كه‌ڕنه‌ڤاڵی گۆڵ تۆماركردن هیچ شتیكی دیكه دڵیان خۆش ناكات، كێشه‌ی بنزیمه و هه‌بوونی پێكانی یاریزانان و توره‌یی رۆناڵدۆ به جۆرێكه ره‌نگه وه‌كو شێرێكی بریندار ئه‌وه‌ی رووبه‌روویان بێته‌وه مردنێكی سه‌ختی پیشانده‌ن.
هه‌فته‌ی رابردووش رامۆسی سه‌ركرده ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كێشه‌كانی مه‌درید چاره‌سه‌رده‌بن و هانده‌ران ئاشت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و باردۆخه بۆ بارسا تاسه‌ر نابێت، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یك بۆ ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی له‌سه‌ر ریال مه‌درید ده‌كرێ.
هه‌ربۆیه مه‌درید و سه‌رۆكه‌كه‌ی كه پێرێزه ده‌یانه‌وێ ئه‌م ئێواره‌یه به كرده‌وه بیسه‌لمێنن ریال مه‌درید یانه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێیه و كه‌س ناتوانێ رووناكیان بكوژێنێته‌وه.
خێتافییش ئه‌م وه‌رزه حاڵی باش نییه ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی مه‌درید بقۆزێته‌وه‌و به به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵ هیچ نه‌بێ دوو پله بێته پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ند، چونكه خێتاقی پله‌ی سیزده‌می گرتووه و له ناوه‌راستی ریزبه‌ندی لالیگا ترسی هه‌یه.
گرانادا ـ ئاتلێتیكۆ مه‌درید
له یارییه‌كی دیكه‌دا گرانادا میوانداریی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، گرانادای خاوه‌ن پله‌ی حه‌ڤده‌مین له كۆی سێزده یاریی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا دووجار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی به دۆران و به‌رامبه‌ربوون به كۆتاهێناوه، ئێستایش كه‌و‌تۆته ناوچه‌ی دابه‌زین بۆیه ناحه‌قیشی نییه ترس دایبگرێت.
هه‌رچی ئاتلێتیكۆیه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌مه، چوار خاڵ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنای پێشه‌نگ، ئاتڵیتیكۆ به رابه‌رایه‌تی دیگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ر وه‌ك هه‌میشه زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه‌كانی به‌رامبه‌ری لێده‌دات، ئه‌گه‌رچی باشترین ناوه‌راستكاره‌كه‌ی تیاگۆ میندێزی تووشی پێكان هاتووه، به‌ڵام كۆریا، تۆرێس، مارتینز و گریزمان له هێڵی پێشه‌وه ئاماده‌ن تۆڕی هه‌ر یانه‌یه‌ك بهه‌ژێنن كه پێویست بێ.
ڤالێنسیا ـ بارسێلۆنا
له لایه‌كی دیكه‌وه له كات 10:30ـی ئه‌مشه‌و له یاریی لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگادا ڤاڵێنسیا میوانداریی بارسێڵۆنا ده‌كات، ڤالێنسیا به گۆرینی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌یه‌وێ شكۆ بۆخۆی بگه‌رێنێته‌وه، گاری نێڤێل و براكه‌ی راهێنه‌ر و یاریده‌رن بۆ یانه‌كه، ده‌یانه‌وێ له یاریه‌كه چاره‌سه‌رێكی ئینگلیزیانه له ئیسپانیا بۆ ڤاڵێنسیا بكه‌ن و به بردنه‌وه ڤاڵێنسیا له پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بێنه‌وه پله‌كانی پێشه‌وه، وه‌ك ده‌ڵێن ڤاڵێنسیا بكه‌نه‌وه ڤاڵێنسیای سه‌رده‌می ئایاڵای به‌رگری، چونكه ئه‌مانیش له هێلی به‌رگری یاریانكردوه و به دروشمی به‌رگری كردنیش هاتوون به‌رگری بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسا راگرن.
به‌ڵام بارسای پێشه‌نگ و خاوه‌ن 20 گۆڵ له چوار یاریی ئه‌وه‌نده، ترسناكه هیچ یانه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی یاریی ناوێرێ ته‌نیا به وشه‌یه‌كیش بێ بڵێ له بارسا ده‌به‌ینه‌وه.
ئێستا بارسا ئه‌وه‌نده ترسناك بووه، ره‌نگه هیچ یانه‌یه‌ك حه‌ز نه‌كات یاریی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات، مێسی و نێیماریش دوو به‌ربژێری باڵۆن دۆرنن و هێنده‌ی دیكه بۆنه‌ته تۆقێنه‌ری یانه‌كانی لالیگا.