توركيا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى عه‌بادى ده‌داته‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، هه‌مووان له عێراقدان و ئامانجى بوونييان له‌وێ روونه و هێزه توركييه‌كانيش بۆ مه‌شقپێكردن چوونه‌ته عێراق.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، هه‌مووان له عێراقدان و ئامانجى بوونييان له‌وێ روونه و هێزه توركييه‌كانيش بۆ مه‌شقپێكردن چوونه‌ته عێراق.
مه‌ولود چاووش ئۆغڵۆ، گوتى: "هه‌ڕه‌شه‌كانى عێراق له ژێر كاريگه‌رى وڵاتانى ناوچه‌كه‌يه و بوونى هێزى توركيا له ناو عێراقدا كارێكى نهێنى نه‌بووه".
گوتيشى: "توركيا به ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت به‌رگرى له‌و هێزانه‌ى بكات، كه چوونه‌ته ناو عێراقه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، له رابردوودا چه‌ندينجار، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، داوايكردووه توركيا رۆڵێكى كاريگه‌رتر له پشتيوانيكردنى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر ببێته‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، هێزێكى سوپاى توركيا خاكى عێراقييان به‌زاند و له نزيك شارۆچكه‌ى باشيقه‌ى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا جێگيربوون.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزه‌يى له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه زياتر له ساڵێكه ئه‌ركى مه‌شق و راهێنانپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يان له ئه‌ستۆ گرتووه.
مه‌ولود چاووش ئۆغڵۆ، باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و هێزه‌ى چوونه‌ته ناو خاكى عێراق، ئامانجييان پاراستنى راهێنه‌ره سه‌ربازييه‌كانى توركيايه.
حكومه‌تى به‌غدا ره‌تيده‌كاته‌وه، رێگه بدات هێزى توركيا له‌سه‌ر خاكى عێراق بێت.
عه‌بادى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى دژى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له لايه‌ن توركياوه تۆمار ده‌كات.
رۆيته‌رز، له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "دواى ئه‌وه‌ى توركيا و رووسيا كه‌وتوونه‌ته ململانێوه و رووسيا، كاربه‌ده‌ستانى ئه‌نقه‌ره به هاوكاريكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كات، حكومه‌تى توركيا ده‌يه‌وێت رۆڵێكى ئه‌رێنى له شه‌ڕى دژ به داعشدا بگێڕێت، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن ئه‌مريكاوه فشارى خرايه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵێكى ئه‌رێنى له سووريادا ببينێت".
توركيا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه بازرگانى له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كات و به هۆى دژايه‌تيكردنى كورد له رۆژئاواى كوردستاندا، ده‌رگاى په‌يوه‌ندى خۆى له به‌رامبه‌ر داعش دانه‌خستووه.