رۆژنامه‌نووسێك 3 خیانه‌تكاری یانه‌ی چێڵسی ئاشكرا ده‌كات
فابریگاس له دادگا سكاڵا له دژی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تۆمار ده‌كات

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ له یانه‌ی چێڵسی، رۆژنامه‌نووسێك 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی به‌هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاشكرا كرد، یه‌كێكیش له‌و یاریزانانه به فه‌رمی بڕیاریدا له داگا سكاڵا له دژی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تۆمار بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، سیسك فابریگاس به فه‌رمی داوای له پارێزه‌ره‌كه‌ی كردووه سكاڵا له دژی پات نێڤین تۆمار بكات كه له پرۆگرامێكی وه‌رزشی له رادیۆی bbc فابریگاس، ئیدین هازارد و دیێگۆ كۆستاى به 3 خیانه‌تكار وه‌سف كردووه و به هۆكاری ده‌ركردنی مۆرینهۆشی وه‌سف كردوون.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له كاتێكدایه كه سیسك دوای دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ له تویته‌ر پۆستێكی كرد و سووپاسی مۆرینهۆى كرد، نووسیویه‌تی: ماڵئاوا مۆرینهۆ تۆ زۆرشتت بۆ من كرد، دڵنیام به زوویی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ڕێیته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێشتر یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ـیش بووه، دواتر رووی له كاری راگه‌یاندن كردووه و ده‌شڵێت: "فابریگاس 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر لای چه‌ند یاریزانێكی هاوڕێی رایگه‌یاندووه كه دۆڕاندنی پێخۆشتره له سه‌ركه‌وتن له ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ."
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌ته‌واوه‌تی هانده‌رانی بلووزی توڕه كرد، چونكه ئه‌وان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دڵته‌نگی خۆیان به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ پیشاندا و له دژی ئه‌و 3 یاریزانه‌ش وه‌ستانه‌وه كه به‌هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و ڕاهێنه‌ره وه‌سف كراون.
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له مه‌شقی یانه‌ی چێڵسی دوور خرایه‌وه، ئێسته‌ش نزیكتر به‌ربژێره بۆ باوه‌شی شه‌یتانه سووره‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌و پێشتر رایگه‌یاندووه مێژووی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
مۆرینهۆ، پێشتر ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی بێنفیكا و پۆرتۆی پورتوگالی و چێڵسی ئینگلیزی، ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بووه.