به وێنه‌وه.. سه‌یرترین شه‌ڕی نێوان یاریزانی یه‌ك تیپ ببینه
زۆرجار یاریزانه‌كان جه‌سته‌ی یه‌ك ده‌شكێنن و یه‌كتر زامدار ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
شه‌ڕی یاریزانان و به‌گژداچوونی یاریزانانی دوو یانه و دوو تیپی جیاواز زۆرجار رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناسروشتی و سه‌یره زۆرجار یاریزانانی یه‌ك یانه ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كتر و جه‌سته‌ی یه‌كتر ده‌شكێنن، له‌م راپۆرته‌دا به‌شێك له‌و رووداو و شهرانگێزییانهی نێوان یاریزانی یه‌ك تیپ ده‌خه‌ینه روو، كه تێیدا سووپه‌ر ماریۆ پشكی شێری له‌و شه‌ڕفرۆشتنه به‌ركه‌وتووه.
.jpg)
1ـ له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی فێنۆرد رۆتردامی هۆڵه‌ندا (میكێل نێلۆم و تۆنی ڤیلهێنا) له كه كه‌مپێكی مه‌شق و راهێناندا كه له وڵاتی پورتوگال به‌ڕێوه چوو كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و به زه‌حمه‌ته یاریزانه هاورێیه‌كانی له یه‌كتریان دوور خستنه‌وه.
.jpg)
2ـ "ڕێگه‌م بده‌ن به له بالۆتێلی بده‌م". ئه‌مه داواكاری میگا ریچاردز، یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه كه داوا له هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی یه‌حیا تۆری و مینله‌ر ده‌كات كه رێگه‌ی بده‌ن تا له ماریۆ بالۆتێلی هاویانه‌ی بدات. له كاتی مه‌شق و راهێناندا. دێسێمبه‌ری 2011

3ـ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رۆبێرتۆ مانسینی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌گه‌ڵ یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌كه‌ی ماریۆ بالۆتێلی، كه تێیدا مانسینی یه‌خه‌ی ده‌گرێت و ئاگاداری ده‌كاته‌وه چیتر شه‌ڕ به یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌فرۆشێت، بالۆتێڵی ـیش توڕه ده‌بێت و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه. یه‌نایه‌ری 2013.
.jpg)
4ـ له كاتی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بۆ مۆندیالی 2010، پاتریس ئیڤرا یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ره‌نگاری رۆبێرت دیۆڤێرنی راهێنه‌ری جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌ی بووه‌وه، رایمۆند دۆمێنیكی راهێنه‌ر به زه‌حمه‌ت له یه‌كتری جیا كردنه‌وه.
.jpg)
5ـ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی (كۆلۆ تۆرێ و ئیمانوێل ئهدێبایۆر) له كاتی مه‌شق و راهێناندا ده‌بێته شه‌ڕیان، به هه‌موو یاریزانه‌كانه‌وه هه‌وڵی نێوه‌ندگیری و جیاكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. یه‌نایه‌ری 2011

6ـ شهرنگێزییهكانی یاریزانی ئیتاڵی ماریۆ بالۆتێلی به‌رده‌وامه، ئه‌مجاره‌یان له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هێرش ده‌كاته سه‌ر كاپتنه‌كه‌یان ڤیسێنتی كه‌مپانی، ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كان زوو فریا نه‌كه‌وت بان ره‌نگی جه‌سته‌ی یه‌كتریان زامدار كردبا. وه‌رزی 2010 ـ 2011

7ـ دیسان ماریۆ بالۆتێلی، هێشتا شه‌ڕ و بهگژداچوونهكهی له‌گه‌ڵ میگا ریچاردزی كۆتایی نه‌هاتبوو، شه‌رێكی دیكه‌ی هه‌ڵگریساند، ئه‌مجاره‌یان سووپه‌ر ماریۆ له كاتی راهێناندا پڕ ده‌داته كۆلارۆڤی هاویانه‌ی نزیك بوو له‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی یه‌كتر بشكێنن.

8ـ گاریس باری، یاریزانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا له هه‌وڵی ناوبژیوانیه‌تی و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد لیۆ بۆیر و كیرۆن دیار دا كه له یارییه‌كی خولی نایابی ئینگلیزی وه‌رزی 2009 ـ 2010 به‌گژیه‌كتردا ده‌چن و له نێو یاریگه و له به‌رچاوی هانده‌ران په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ن.

9ـ لێدانێكی به‌هێزی یاریزانی ویڵزی جۆن هارتسۆن له ئیال بێركۆڤیچ یاریزانی هاوڕێ و هاویانه‌ی له كاتی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی وێستهام یونایتد كه ئه‌وكات ئه‌و كامێرایه‌ی ئه‌و گرته‌یه‌ی گرت جیهانی هه‌ژاند ـ ساڵی 1998
.jpg)
10ـ له مانگی 5ـی 2002، له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد بۆ مۆندیالی 2002، له كاتی مه‌شق و راهێناندا، فریدریك لیۆنبێرگ یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ یاریزانی هاونیشتیمانی ئۆلۆف مێلبێرگ كه له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا یاریی ده‌كرد، له ناكاو یه‌خه‌ی یه‌كتریان گرت و یه‌كتریان به زه‌ویدادا كه ئه‌وكات دانیێل ئه‌نده‌رسۆن هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی دان، به‌ڵام ئه‌ویشیان به زه‌وی كێشا.