بارزانی: كورد نابێته به‌شێك له ململانێی تاییفی
چیك له ناردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و توندڕه‌وی له‌ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ تاییفییه‌كان و دووپاتیشی كرده‌وه، كورد نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تاییفییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كۆماری چیكدا هاتن، كه به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانییان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ولێرییان كردووه.
جایكۆب لاندۆڤسكی، جێگری وه‌زیری به‌رگری كۆماری چیك رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه، كه توانیویه‌تی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنێت.
جێگری وه‌زیری به‌رگری كۆماری ژیك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش و هه‌رێمی كوردستانیشی به هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی كۆماری چیك دانا.
كۆماری چیك، له سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی نارده هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به پێشمه‌رگه بكات.
