پۆگبا بۆته ئامانجی زێدان
بهرپرسانی ریال بۆ گواستنهوهی پۆگبا بیر له رێگهیهكی ستراتیژی دهكهنهوه
K24 ـ ههولێر
بەرپرسانی یانهی ریال مهدرید بیر لە رێگەیەکی ستراتیژی دەکەنەوە بۆ پەلکێش کردنی پۆل پۆگبا یاریسازی فەرەنسی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.
رۆژنامەی " گازێتا دێلۆ سپۆرت"ـی ئیتاڵی ئەمرۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی شاهانای ئیسپانیا دەیانەوێت پۆگبا بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام خانمە پیرەکە کەمتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرو دەست بەرداری ئەو یاریزانە نابێت، بۆیە ئەوان بە دوای رێگەیەک دەگەرێن بە ھەر شێوەیەک بێت تا دوو ھەفتەی تر ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئێرێنستۆ بونزێتی, بەرێوەبەری کاروباری گواستنەوەی یاریزانان لە یانەی شاھانە ئەو ھەواڵەی پشت راست کردەوە و گوتی: پلانەکانمان دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانهی كه زێدانی راھێنەری داوای کردوون.