سوپای توركیا سنووری رۆژئاوا دەبەزێنێت
سوپای توركیا دووبارە سنووری رۆژئاوای كوردستان لە شاری عەفرین بەزاند.

K24 - عفرین:
دوای بەزاندنی سنوور لە ناوچەكانی پارێزگای حەسەكە، سوپای توركیا دووبارە سنووری رۆژئاوای كوردستان لە شاری عەفرین دەبەزێنێت.
لەوبارەوە ھاوڵاتیانی گوندی ھێمامی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دووپاتیان كردەوە، كەوا سوپای توركیا 30 مەتریان لە سنوری ئەو گوندە بەزاندووە، گۆرستانی گوندەكەشیان لە نێوبردووە ھەروەھا كەل و پەلی سوپای توركیا لە سەر زەوی داچێندراوی ئەو گوندە بەجێماون.
ھاوڵاتیانی گوندەكە دەشڵێن، بە ئامانجی ترساندنی دانیشتوانی گوندەكە سوپای توركیا تەقە دەكەن بە رووی ئاسمانەوە.
چەندین جارە سوپای توركیا سنوری رۆژئاوای كوردستان دەبەزێنێت، ماوەیەك لەمەوبەر چەند گوندێكی سنووریی قامشلۆ و تربەسپی و دێركی بەزاندبوو دەستی بە چاكردنی رێگاكان كردبوو ناوەندەكانی خۆیان لەو گوندانە دروستكردبوو.