ئۆپێك مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت هاوسه‌نگ بێته‌وه
"هه‌نارده‌ی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به رێژه‌ی 660 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مده‌بێته‌وه".

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاريی نه‌وت (ئۆپێك)، مه‌زه‌نده‌ی كرد، "به‌هۆی دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت، وڵاتانی نا ئه‌ندام له ئۆپێك هه‌نارده‌ی نه‌وتیان كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش داواكاری له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی (ئۆپێك) زیاتر ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئۆپێك رایگه‌یاندووه، "هه‌نارده‌ی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان به پێشه‌نگیی ئه‌مریكا، به رێژه‌ی 660 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مده‌بێته‌وه".
ئۆپێك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئه‌مساڵ سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی نرخی نه‌وت به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئیران بڵاویكرده‌وه، "دوای لابردنی سزاكان، تاران بڕیاریداوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی به رێژه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاتر بكات".
دوای تێپه‌ڕبوونی 24 كاتژمێر به‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وت نزمترین ئاستی تۆمار كرد له دوای 2003، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته 27.67 دۆلار، پاشان كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه و نرخه‌كه‌ی بووه 28.17 دۆلار.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز