بۆچى بارزانى به‌شدارى له كۆنگره‌ى داڤۆسدا نه‌كرد
پێداویستییە ئابوورییەكانی ھەرێم بۆ شەری دژە داعش ئەجێندایەكی شاندی ھەرێم دەبێت

K24 - داڤۆس:
هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى بارزانى له كۆنگره‌ى داڤۆس ئاشكرا ده‌كرێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى بانگهێشتى كۆڕبه‌نده‌كه كرابوو، به‌ڵام به‌شدارى تێدا نه‌كرد.
كۆڕبه‌ندى داڤۆس تايبه‌ت به پرسه ئابوورييه‌كانى جيهان ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شاندێك به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه.
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24، وه‌زيرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم عه‌لى سندى، رايگه‌ياند، مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بانگھێشتی كۆڕبەندی داڤۆس كراوە، بەڵام بەھۆی دۆخی ھەرێم و شەڕى داعش بەشداری له كۆڕبه‌ندى ئه‌مساڵدا نەكردووە.
له كۆڕبه‌ندى داڤۆسدا زیاتر لە 40 وڵات و سێ ھەزار كەسایەتی و شارەزایی ئابووری و نوێنەری كۆمپانیا گەورەكانی جیھان بەشدار دەبن.
لەیەكەم پانێلیشدا ئەمڕۆ شارەزایانی وزەی جیھان باسیان لەدۆخی وزەی جیھان و داھاتووی وزە كرد. لەھەرێمی كوردستان عەلی سندی وەزیری پلاندانانی كوردستان بەشداری لەو كۆڕبەندە دا كردووە، بڕیارە باسی رەوشی ئابووری ھەرێمی كوردستان و بە تایبەت پرسی پێشمەرگە بكات.
پرسێكی گرنگی دیكەی ئەو كۆڕبەندە چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی تێرۆرە لە جیھاندا، ھەر بۆیەش وەزیری بەرگری ئەمریكا خۆی لەو كۆربەندەدا بەشداری كردووە، ئەوەش لە ئەنجامی چەندین كردەوەی تیرۆریستی كە لە مانگەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو لە فەرەنسا روویاندا.
شاندی ھەرێمی كوردستان جگە لەوەی باس لە بارودۆخی ئابووری ھەرێم دەكات، ھاوكات پێداویستییە ئابوورییەكانی ھەرێم بۆ شەڕی دژە داعش‌یش ئەجێندایەكی گرنگی دیكەی شاندی ھەرێم دەبێت.
لەو كۆڕبەندەدا وەزیری پلاندانان بەنوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان داوای ھاوكاری لەوڵاتانی جیھان دەكات، بۆ ئەوەی لەو قەیرانە داراییەی ھەرێمدا یارمەتی پێشمەرگە بدەن، قەیرانەكە كاریگەری لەسەر شەڕی دژە تیرۆردا نەنێت.
ساڵى2014، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى داڤۆسدا كرد و سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ئابوورى و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان به‌شدارى له وتوێژ و پانێله‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كرد.