یانەی لیڤانتی بەفەرمی گواستنەوەی جۆسێپی رۆسی راگەیاند

K24 ـ ههولێر
رۆسی ٢٨ ساڵان بە شێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە لە فیۆرێنتینای ئیتاڵییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی لیڤانتی دەکات، کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ڤیاڕیالی ئیسپانیی کردووە.
رۆسی بەهۆی پێکانەوە وەرزی رابردوو یانهی فیۆرێنتینا نەیتوانی سوودی لێ وەربگرێت.
یانەی لیڤانتی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، دوات گفتوگۆیەکی زۆر، دواجار لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا گەیشتینە رێککەوتن و رۆسی تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە یاریی دەکات.