فێدرێر خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی داهاتوو

K24 ـ هه‌ولێر

رۆجێر فێدرێری ئه‌ستێره‌ی تێنسی سویسرایی بە هەمان شێوەی جۆكۆڤیچ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە گریگۆری دێمیترۆڤی بردەوە.

فێدرێر له‌ ژیانی پیشه‌گه‌ری وه‌رزشی خۆی هەرگیر بە دێمیترۆڤ نەدۆڕاوە، ئه‌مجاره‌شیان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م تێنسزانه‌ رووسییه‌ سه‌ركه‌وتنی ده‌ستخست و خۆی گەیاندە قۆناخی چوارەم.

لەلایەکی دیکەوە، کی نیشکوری ژاپۆنی رووبەرووی گۆلێرمۆ گارسیای ئیسپانی بووەوە، سەڕەرای بارینی باران و وەستانی یارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام لەگەڵ دەست پێ کردنی یاریی کی نیشیکوری حەوتەمی تێسنزانانی جیھان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ هاوشانی گه‌وره‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment