به‌ڤيديۆ.. كوردستان جۆره رووه‌كێك هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى جيهان ده‌كات
به‌نرخێكى كه‌متر له بازاڕه‌كانى كه‌ركووك و ده‌ره‌وه ساغ ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر
قارچك یان كوارگ، یه‌كه‌م ئه‌زموونى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م رووه‌كه له سه‌ر ئاستى زانكۆكانى عێراق و كوردستان له كۆلێژى كشتووكاڵى كه‌ركووك تاقیكرایه‌وه, به گوته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى كارگه‌كه پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنى باشى به‌ده‌سهێناوه.
له‌ماوه‌ى 56 رۆژدا له‌و كارگه‌یه 10تۆن قارچك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌نرخێكى كه‌متر له بازاڕه‌كانى كه‌ركووك و ده‌ره‌وه ساغ ده‌كرێته‌وه, كۆى داهاته‌كه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا 40 ملیۆن دیناره كه به‌شێكییان ده‌درێته ئه‌و كۆمپانییایه‌ى كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا كراوه و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌يان بۆ كۆلێژه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى دیكه‌ى كشتووكاڵى و دابینكردنى پێداویستییه‌كان و توێژینه‌وه‌ى فێرخوازان خه‌رجده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه جگه له ده‌سته‌به‌ركردنى داهات و گه‌شه‌كردنى لایه‌نى ئابوورى و بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى كشتووكاڵ, فێرخوازان به‌هه‌نگاوێكى باشى ده‌زانن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار‌و و گه‌شه‌كردنى توانا‌و به‌هره‌كانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا پشت به‌دامه‌زراندن نه‌به‌ستن و له‌و رێگه‌یه‌وه پڕۆژه‌ى له‌وشێوه‌یه دابمه‌زرێنن.
قارچك، خواردنێكى رووكییه‌و یه‌كێكه له‌و ژه‌مه خۆراكییه گرنگانه‌ى كه بڕێكى زۆر له پرۆتینى تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌توخمه خۆراكییه‌كانى وه‌كو و مس و ئاسن و بڕێكى كه‌مى چه‌ورى تێدایه و به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى كێش و نه‌هێشتنى قه‌ڵه‌وى.